كۆبوونه‌وه‌یه‌كی شیعه‌كان به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی مالیكییه‌وه شكستی هێنا
نوچە.نیت.KNN
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركرده شیعه‌كان، به‌هۆی پێداگیریی مالیكی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی، بێ ئه‌نجام كۆتایی هات و موقته‌دا سه‌دریش پرۆژه‌یه‌كی 8 خاڵیی بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی عێراق، ده‌خاته‌ڕوو.
ئه‌میر كینانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی شیعه‌كان ئاشكرای كرد: سه‌ركرده شیعه‌كان، پرسی جێگرتنه‌وه‌ی نوری مالیكییان تاوتوێ كردوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی مالیكی پێداگیریی كردوه له‌سه‌ر خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی بۆ ویلایه‌تی سێیه‌م، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان شكستی هێناوه و هیچ رێكه‌وتنێكی تێدا نه‌كراوه.
كینانی وتیشی: سه‌رجه‌م كوتله‌كانی ناو هاوپه‌یمانیی شیعه‌كان، ڕاشكاوانه دژایه‌تیی خۆیان بۆ ویلایه‌تی سێیه‌می مالیكی ڕاگه‌یاندوه.
هاوكات، ڕه‌وتی سه‌د له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد: موقته‌دا سه‌در، پرۆژه‌یه‌كی بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانی عێراق ئاماده كردوه كه له 8 خاڵ پێكهاتوه.
تێدا داواكات، كۆتایی به توندوتیژیی بهێنرێت‌و خواسته ڕه‌واكانی سوننه‌كان جێبه‌جێ بكرێن‌و په‌له له پێكهێنانی حكومه‌ت بكرێت.
هه‌ر له پرۆژه‌كه‌ی سه‌دردا هاتوه كه پێویسته شیعه و سوننه به هاوبه‌شی، ڕووبه‌ڕووی گروپه‌توندڕه‌وه‌كان ببنه‌وه و ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكا و وڵاتانی ناوچه‌كه ڕه‌ت بكه‌نه‌وه و پشتیوانیی ئه‌و وڵاتانه‌ی داگیركه‌ر نین بۆ سوپای عێراق، قبوڵ بكرێت.