سبه‌ینێ هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته ئه‌مریكا
نوچە.نیت.KNN
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ینێ وه‌فدێكی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی ئێستای عێراق سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات.
فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له لێدوانێكیدا بۆ KNN ڕایگه‌یاند، بڕیاره سبه‌ی شه‌ممه وه‌فدیكی هه‌رێم سه‌ردانی ئه‌مریكا بكات، سه‌ردانه‌كه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به باردودۆخی ئێستای عیراق‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند.
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كورد جارێكی تر به‌شداری حكومه‌تێك له‌عێراق ناكات ئه‌گه‌ر مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی بێت، چونكه هیچ پاساوێكیان بۆ خه‌ڵكی كوردستان پێ نیه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ده‌نگ به مالكی بده‌نه‌وه له‌كاتێكدا كه ماوه‌ی شه‌ش مانگه بودجه‌و مووچه‌ی هه‌رێمی بڕیوه.
وتیشی، ئه‌و دۆخه‌ی ئه‌مڕۆ له عێراق ده‌گوزه‌رێت هه‌موو عێراقیه‌كان به‌راستی ده‌یبینن، ته‌نها كه‌سێك كه واقعی ئه‌مرۆی عێراق نابینێت مالیكیه بۆیه نابێت پرۆسه‌ی سیاسی له‌عێراق‌و ژیانی عێراقیه‌كان له‌به‌ر تاكه كه‌سێك بوه‌ستێت.
سه‌باره‌ت به‌هاتنی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاو به‌ریتانیاش، فه‌لاح مسته‌فا ئاشكرایكرد، هاتنه‌كه‌یان بۆ درێژه‌دان بووه به‌په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و هه‌ردوو وڵات.