نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: کێشەکانی عێراق کێشەی سیاسین و چارەسەری سیاسیان پێویستە

0

barzaniنێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: کێشەکانی عێراق کێشەی سیاسین و چارەسەری سیاسیان پێویستە

نوچەنێت

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان، پێشوازى له‌ ویلیام هه‌یگ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا و شاندێكى یاوه‌رى كرد، لە دیدارێکدا هەردوولا  تەئکیدیان لەگرنگی پەیوەندییەکانی کوردستان و بەریتانیا کردەوە.

بەپێی راگەیەنراوی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان، هەر له‌و دیدارەدا دۆخی نوێی عێراق تاوتوو كراوەو هەوڵەکانی چارەسەرکردن خراونەتە بەرباس.

لایە خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان، ئەوەی خستۆتە ڕوو، کەعێراق كه‌وتووه‌ته‌ بارێكى ته‌واو جیاواز و هه‌ر چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كان، ده‌بێ له‌به‌ر ڕۆشنایى ئه‌و واقیعه‌ بێت كه‌ دواى پێشهاته‌كان له‌ عێراق دروست بووه‌. سەرۆکی حکومەتی کوردستان وتوشیەتی”كێشه‌كانى عیراق كێشه‌ى سیاسین و به‌ پله‌ى یه‌كه‌م چاره‌سه‌رى سیاسییان پێویسته‌، چونكه‌ به‌ شێوازى سه‌ربازى و ئۆپه‌راسیۆنى چه‌كدارى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نابن”.

لە کۆتایی دیدارەکەداهه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر بایه‌خ و گرنگیدان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و له‌نده‌ن له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیاش خواستى وڵاته‌كه‌ى خستۆتەڕوو بۆ به‌رده‌وامى و به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌بوونى په‌یوه‌ندییه‌كى درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com