بارزانی : مادەی 140 جێبەجێکراوە و پێشمەرگە ناکێشێتەوە

0

بارزانی: مادەی 140 جێبەجێکراوە و پێشمەرگە ناکێشێتەوەbarzaniy

نوچەنێت

لەدوای کۆبونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان سەرۆکی کوردستان و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، بارزانی رایگەیاند، مادەی 140 جێبەجێکراوەو پێشمەرگە لەو ناوچانە ناگەڕێنەوە، وەزیری دەرەوەی بەریتانیاش دەستخۆشی لەهێزی پێشمەرگە دەکات.

ویلیام هاگ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بەسەردانێکی دوو رۆژە گەشتە عێراق و کوردستان دوێنێ سەردانی بەغدای کردو ئەمڕۆ بە سەردانێك گەیشتە هەولێر و لەلایەن فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سرووشتییەكانی کوردستان، پێشوازی لێكرا و دواتر لەهاوێنەهەواری پیرمان لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی کوردستان کۆبونەوە.

لەدوای کۆبونەوکەی نێوانیان نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا مەسعود بارزانی سەرۆکی کوردستان راگەیاند “دەبوایە هێزەکانی پێشمەرگە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی پاش کشانەوەی سوپای عێراق دروستت بوو، چووبانە ئەو ناوچە کوردستانیانەی کە دەکەونە ئیدارەی هەرـی کوردستان و لێیشی ناکشێینەوە.” بارزانی جەختی کردەوە کە “بە لای ئێمەوە ماددەی 140 ئێستا جیبەجێ کراوە.”

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، وێڕای ستاییشی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم هاوکات سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کرد  کە هاریکاریی ئەو ئاوارانە دەکات، کە ڕوویان لە هەرێـی کوردستان کردووە، گوتیشی “ئێمیەیش یەکەم وڵات بووین کە ڕامانگەیاند هاوکاریی ئاوارەکان بکەین و دەیشیکەین”.

دەقی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی سەرۆکی کوردستان و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com