نوچه: مورادی
به‌رپرسێكی ڕۆژئاوای کوردستان رایدەگەیێنێت، کە سوپای تورکیا چەکی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی لە هێرشەکەیدا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، بەکار دەهێنێت.
ڕۆژی 9-10-2019، بە بڕیاری رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، هێرشی سوپای تورکیا و گروپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد، سه‌ره‌ڕای هۆشدارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هێرشه‌كان هه‌ر به‌رده‌وامه و كاره‌ساتی مرۆیی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، سلێمان عه‌ره‌ب، به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی په‌یه‌ده له سلێمانی، له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كۆمه‌ڵكۆژ، له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه رایگه‌یاند: سوپای تورکیا چەکی فسفۆڕ و ناپاڵمی سووتێنەری بەکارهێناوە، کە بووەتە هۆی دروستبوونی کارەساتی مرۆیی لە ڕۆژئاوای کوردستان لێكه‌وتووه‌ته‌وه.