پێگه‌ی گلوباڵ ڕیسێرچ: ئه‌وه‌ی له عێراق ڕووده‌دات سیناریۆی ئه‌مریكایه
نوچە.نیت. KNN
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له سه‌ردانێكیدا بۆ به‌غداد و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوری مالكی، ئاماده‌یی ولاَته‌كه‌ی بۆ هاوكاریكردنی عێراق له بواری دیبلۆماسی و شه‌ڕی دژه تیرۆردا بۆ عێراق راگه‌یاندو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا داوای له لایه‌نه سیاسیه‌كان كرد یه‌كریزبن بۆ رووبه‌ربونه‌وه‌ی داعش، ئه‌مریكاش هۆشداری ده‌داته وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌باره‌ت به‌ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی له‌عێراق، پێگه‌ی ئینته‌رنێتی گڵوباڵ ریسێرچ-یش، روداوه‌كانی ئه‌مدوایانه‌ی عێراق به‌سیناریۆی ئه‌مریكا وه‌سفده‌كا، سه‌رۆكی پێشووی ئیسرائیلیش داوا له‌سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كات، واز له‌سیاسه‌تی پشتگیری له‌یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق بهێنێ‌و پشتیوانی له‌سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات.
قه‌یرانه سیاسی‌و ئه‌منییه كانی عێراق دووه‌م گه‌وره به برسی وڵاتانی خۆرئاوای گه‌یانده به‌غداد‌و له سه‌ردانێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا‌و به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ڕه‌وشی عێراق به‌گشتی‌و ناوچه سونه‌نیشینه‌كان به تایبه‌تی‌و دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه له‌به‌رامبه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی چالاكیه‌كانی چه‌كدارانی داعش ، ویلیا‌م هیگ-وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، گه‌یشته به‌غداد‌و له‌گه‌ڵ نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبۆوه، بڕیاریشه سبه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
سه‌رچاوه‌كان بلاَویانكرده‌وه، هیگ له دیداره‌كه‌یدا،له‌گه‌ڵ مالكی پشتیوانی ولاَته‌كه‌ی بۆ عێراق دووپاتكردۆته‌وه‌و داوایكردوه بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ی داعش پێویسته به‌په‌له حكومه‌تێكی یه‌كگرتوی ته‌وافوقی پێكبهێنرێت.
راشیگه‌یاندوه، به‌ریتانیا ئاماده‌یه له بواری دیبلۆماسی و شه‌ڕ له دژی تیرۆر اوكاری عێراق بكات و هاوكاری مرۆیش ره‌وانه‌ی ئه‌و ولاَته ده‌كات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوای له سه‌ركرده سیاسیه‌كانی عێراق كرد یه‌كریز و یه‌كگرتوو بون بۆ رووبه‌ربونه‌وه‌ی تیرۆر‌و حكومه‌تێكی بنكه فراوان پێكبهێنن،
هاوكات جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له پاریس له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیسرائیل و سعودیه و ئوردن و پاریس، ڕه‌وشی عێراقی تاوتوێ كرد و بڕیاریشه له كۆتایی گه‌شته‌كه‌یدا، سه‌ردانی سعودیه بكات و له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سعودیه، بارودۆخی عێراق تاوتوێ بكات.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییشدا له پاریس، جۆن كیری هۆشداری دایه وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌باره‌ت به ده‌ستوه‌دانی سه‌ربازی له عێراق و جه‌ختی كرده‌وه، ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی وڵاتانی ناوچه‌كه، ململانێی تائیفی و مه‌زهه‌بی عێراق فراوانتر ده‌كات و پشتیوانیی خۆشی بۆ وتاره‌كه‌ی دوێنێی نوری مالیكی ده‌ربڕی و جه‌ختی كرده‌وه كه مالیكی پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵَێنانه بوه كه پێشتر به ئه‌مریكای داون سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی بنكه‌فراوان.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، پێگه‌ی ئینته‌رنێتی گڵوباڵ ریسێرچ، له راپۆرتێكدا ئاشكرای كردوه: ئه‌وه‌ی له عێراق روو ده‌دات، جه‌نگی شیعه و سوننه نییه، به‌ڵكو سیناریۆی ئه‌مریكایه بۆ دابه‌شكردنی عێراق به سه‌ر 3 وڵات‌دا.
له‌لایه‌كی تره‌وه، شیمۆن پێرێز-سه‌رۆكی پێشووی ئیسرائیل پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما، ڕایگه‌یاند: سیاسه‌تی ئه‌مریكا بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق، به شكستی خواردوه‌و هاوكات ئه‌وشی خشته ڕوو كه داوای له ئۆباما كردوه، واز له سیاسه‌تی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق بهێنێت و پشتیوانیی له‌سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات.