ئیسرائیل: عێراق دابەش دەبێت و دەوڵەتی کوردستان چاوەڕوانکڕاو دەبێت

0

52502image1ئیسرائیل: عێراق دابەش دەبێت و دەوڵەتی کوردستان چاوەڕوانکڕاو دەبێت

نوچە.نیت.رووداو

ئاڤیگدۆر لێبرمان، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێت “لەبەرچاوماندایە عێڕاق دابەش دەبێت و کوردستانیش دەبێت بە دەوڵەتێکی سەربەخۆ”. پسپۆڕێكی ئیسرائیلیش دەڵێت ئیسرائیل یەكەم وڵات دەبێت قبووڵی بكات.

لە پاریس جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆششە دیپلۆماسییەکانی دەربارەی رەوشی عێڕاق  و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەردەوامە. لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا جۆن کێری لەگەڵ لۆران فابیۆس، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبووەوە و هەردوولا جەختیانكردەوە کە داعش مەترسییە بۆ سەر رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.

دواتر کێری لەگە ئاڤیگدۆر لێبرمان، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل کۆبووەوە و دەربارەی قەیرانی سووریا و عێڕاق گفتوگۆیان  كرد. ئاژانسەکان بڵاویانكردەوە، لێبرمان بە کێری گوتووە “لە بەرچاوماندایە عێراق دابەش دەبێت و دەوڵەتی کوردستان ئەنجامێکی چاوەڕوانکڕاو دەبێت”.

رۆژێک پێشتر شیمۆن پێرێز، سەرۆکی ئیسرائیل لە واشنتن هەمان  پەیامی گەیاندە باراك ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا. پێرێز بە ئۆبامای گوتووە “بە بێ دەستوەردانێکی سەربازی عێڕاق بە یەکگرتووی نامێنێتەوە و کورد جیادەبێتەوە، هەروەها وڵاتانی هەرێمایەتی بەتایبەتی تورکیا پێدەچیت دەوڵەتی کوردی پێ قبووڵ بێت”.  

 بە پێی لێدوانی پسپۆڕێکی ئیسرائیلی، وڵاتەكەی هەر زوو دان  بە دەوڵەتی کوردستان دەنێت. ئوفرا بینوگۆ، پرۆفیسۆری زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی تەلئەبیب پێیوایە کورد و ئیسرائیل  پەیوەندیان بەیەکەو هەیە و دەڵێت “ئەوساتەی کە مەسعود بارازانی  دەوڵەتی کوردی رادەگەیەنێت، ئاستی پەیوەندییەکان بە کراوەیی بەرزتردەبێتەوە”.

ئەم لێدوانانەی بەرپرسانی ئیسرائیلی لە کاتێدایە کە ئاژانسەکان ئاماژە بەوەدەکەن كە حکومەتی هەرێمی کوردستان نەوتی بە ئیسرائیل فرۆشتووە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com