عه‌لی باپیر: ده‌وڵه‌تی كوردی ته‌نها به من‌و بارزانی‌و نه‌وشیروان مسته‌فا‌و یه‌كێتی‌و یه‌كگرتوو دانامه‌زرێت
نوچە.نیت.KNN
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێ ئه‌وه‌ی ده‌گوترا كورد و ئه‌مریكا هاوپه‌یمانن، ئه‌فسانه‌یه و هاتنی كیری بۆ عێراق و هه‌رێم بۆچنینه‌وه فه‌شه‌لی سیاسه‌تی ئه‌مریكایه، له باره‌ی دورستركردنی ده‌وڵه‌تی كوردیشه‌وه، ئاماژه به‌وه‌ده‌دات، كه‌دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی پێویستی به یه‌كگرتووی هه‌موولایه‌ك هه‌یه ئه‌گینا ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌ته‌نها من و كاك مه‌سعود و كاك نه‌وشیروان و یه‌كێتی و یه‌كگرتووی ئیسلامیش دانامه‌زرێت.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا، چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌نجامداوه، تیایدا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و ئه‌مریكا، رایده‌گه‌یه‌نێت: “واشنتۆن كورد زۆر له‌وه به بچووكتر ده‌زانێ كه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ببه‌ستێت”.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، ده‌ڵێ:” سه‌باره‌ت به هاتنی جۆن كیری جگه‌له‌وه‌ی له راگه‌یاندنه‌كان بیستوومه، شتێكی تری لێ نازانم، دیاره هاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ عێراق، به‌لایانه‌وه گرنگه بارودۆخی عێراق چۆن ده‌بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و ئاڵۆزیه‌ی ئێستا له وڵات دروست بووه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كاتی خۆی ئه‌مریكا ئاوێكی خراپی له‌م وڵاته رشتووه”.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێ: ” به‌بۆچوونی من ئه‌مریكا فاشل بوو نه‌ك ته‌نیا له عێراق، به‌ڵكو له‌و وڵاتانه‌ی كه‌داگیری كردوه شوێنه‌واری خراپی به‌جێهێشتووه، ئێستا به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته هاتوونه‌ته عێراق ده‌یانه‌وێ به‌ڕواڵه‌ت چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام ئایا چی له‌نێوان ئه‌مریكا و مالیكی یان له‌نێوان ئه‌مریكا و كاك مه‌سعود گوزه‌راوه، به‌ڕاستی نازانم”.
جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه، كه هاوپه‌یمانی نێوان كورد و ئه‌مریكا ئه‌فسانه‌یه، باپیر زیاتر ده‌دوێت و ده‌ڵێ: “به‌بۆچوونی من ئه‌مریكا كورد زۆر له‌وه به بچووكتر ده‌زانێ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ بكات، سبه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندی له‌وه‌دابوو كوردی هه‌رچوارپارچه‌كه بكاته یه‌ك ده‌وڵه‌ت، ده‌یكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی له‌وه‌دابوو كورد وه‌ك ئێستا بمێینێته‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندی له‌وه‌دایه وه‌ها بێت، پێی خۆشه كورد هه‌روا بمێنێته‌وه. بۆیه نابێ قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین چیمان له ئه‌مریكا یان هه‌روڵاتێكی تر ده‌وێ، پێویسته خۆمان یه‌كلای بكه‌ینه‌وه وه‌كو كورد چیمان ده‌وێ ده‌بێ ئیراده‌مان هه‌بێ خۆمان به‌سه‌ر ئه‌م واقیعه ناشه‌رعیه‌دا زاڵ بكه‌ین كه چه‌ندین ساڵه ئێمه‌ی كورد به‌ده‌ستیه‌وه گیرۆده‌ین.
هه‌روه‌ها له باره‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كورد ئه‌میری كۆمه‌ڵ بۆچوونی تایبه‌تی هه‌یه‌و ده‌ڵێ: “واشنتۆن كورد زۆر له‌وه به بچووكتر ده‌زانێ كه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ببه‌ستێت.”
له به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی عه‌لی باپیر، پرسی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی باس و خواسی له باره‌وه كراوه، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ دورستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌ڵێ: ” كورد ده‌یه‌وێ یه‌كگرتوو بێت، وه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامیش پێشتر پرۆژه‌ی تایبه‌ت به‌خۆمان هه‌بووه بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی، هه‌م له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی گه‌وره و هه‌م له‌سه‌ر ئاستی باشووری كوردستان، پێموایه یه‌كگرتووی كورد پێویسته و یه‌ك گوتاری گرنگه. بۆ ده‌وڵه‌تی كوردیش ده‌بێ به‌رنامه رێژی بكرێت. ئه‌مه كاری شه‌و رۆژێك نیه”.
وتیشی: “وروژاندنی پرسی ده‌وڵه‌تی كوردی هه‌روا ئاسان نیه، پێویستی به یه‌كگرتووی هه‌موولایه‌ك هه‌یه ئه‌گینا ئه‌و ده‌وڵه‌ته به كاك مه‌سعود و من و كاك نه‌وشیروان و یه‌كێتی و یه‌كگرتووی ئیسلامیش دانامه‌زرێت.”
عه‌لی باپیر رونیده‌كاته‌وه، كه پێویسته پرسی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی هی هه‌موومان بێت، چونكه كورد شه‌خسێك گوزارشتی لێ ناكات، ناكرێ به‌هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانیش بڵێن گوزارشت له هه‌موو كورد ده‌كه‌ین، بۆیه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ بۆ ئامانجێكی گه‌وره‌ی وه‌ها هه‌نگاو بنێن، ده‌بێ زۆر باش ئه‌و پرۆسه‌یه تاوتوێ بكه‌ین، گوتاری هاوبه‌شمان هه‌بێت.