ئاشتی هه‌ورامی: داهاتی نه‌وت له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌شده‌كه‌ین
نوجە.نیت. NRT
ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌ساڵی 2015 دا ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌ننه یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا، به‌شێك له‌و نه‌وته‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك.
ئاشتی هه‌ورامی به ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندووه، مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن له 2015 بتوانن یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ڕۆژێكدا هه‌نارده بكه‌ن، به‌شێك له‌و نه‌وته‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كێڵگه‌كانی كه‌ركوك، به‌ڵام ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌وه‌ی كه داهاتی نه‌وته‌كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا به‌شده‌كه‌ن‌و ئه‌وانیش به‌پێی ده‌ستوری عێراق به‌شی خۆیان له‌نه‌وتی كه‌ركوك وه‌رده‌گرن.
ئاشتی هه‌ورامی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، پێویسته داهاتی نه‌وتی عێراق به‌شبكرێت، وتی “ئیتر سه‌رده‌می پێش ڕوخانی موسڵ كۆتایی هات‌و له‌ئێستادا بارودۆخێكی نوێ هاتۆته ئاراوه‌و ده‌بێت پێداچوونه‌وه بكرێته‌وه به مافی هه‌رێم له‌و نه‌وته‌ی كه له‌عێراقدا هه‌یه”.