نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەردۆغان و ئۆغڵۆ کۆبویەوە

0

necher.oglo121111نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان له‌میانه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا كۆبوویه‌وه‌.

نوجە.نیت.NRT

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی سەرۆک و جێگری سه‌رۆكی‌ حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری ئەنقەرە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک وەزیرانی تورکیا کۆبوونەوە.

لەو دیدارەدا بێجگە لە شاندی هاوڕێی بارزانی، هەریەکە لە ئەحمەد داودئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا، تانەر یڵدز وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان. هاکان فیدان سەرۆکی دەزگای میت و چەند کاربەدەستێکی دیکەی تورکیا ئامادەبوون.

هه‌ر ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان و ئەحمەد داودئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوونەوە.

لەو کۆبوونەوەیدا هەریەکە لە جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی، وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتیەکانی تورکیا تانەر یڵدز، راوێژکاری میت ھاکان فیدان و راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا فەریدون سینیرئۆغلو بەشداریان کرد.

کۆبوونەوەکەی بارزانی و داود ئۆغڵو نزیکەی دوو سەعاتی خایاند.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com