لەعێراق هەشت هەزار بەندکراو ئازاد کران
نوچە.نیت.Knn
وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق عەبدولستار بێرقەدار لە رایگهیاند: “دەسەڵاتی دادوەری گشتی عێراق لە مانگی ئایاری رابردوودا ٨ ھەزارو ٣٠٧ بەندکراوی ئازاد کردووە و هەروەها خوێندنەوەی بۆ ١٢٦٥٥ دۆسیەش کردووە.”
بێرقەدار روونیکردەوە، کە بە ھۆی ئەوەی ئەو ٨ ھەزار و ٣٠٧ بەندکراوە ھیچ تۆمەتییەکیان لەسەر ساغ نەبۆتەوە و لە لایەن دادوەرەوە بێ تاوان دەرچوون و لە مانگی ئایاری رابردوو ئازاد کراون.
وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ئەوەشی خستۆتەروو كە لە مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردووش رێکخراوی لێبۆدنی گشتی لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، کە بە لایەنی کەم ٣٠ ھەزار بەندکراو لە گرتووخانەکانی عێراق بەندکراون و ھەندێکیان بە ھۆی ئەشکەنجەی توند و مامەڵەی خراپەوە لە ناو گرتووخانەکان گیانیان لەدەست داوە.