سەدر داوا دەکات حکومەت بە بەشداری کەسایەتی نوێ پێکبهێنرێ

0

52382image1سەدر داوادەکات حکومەت بە بەشداری كەسایەتی نوێ پێکبهێنرێ

نوچە.نیت.رووداو

موقتەدا سەدر داوادەکات بە بەشداری كەسایەتی نوێ پەلەبکرێت لە پێکهێنانی حکومەتی نیشتمانی. هاوکات دەڵێت دەبێ حکومەت وەڵامی ئاشتخوازانەی پڕۆژەی سوننەی میانڕەوی عێراق بداتەوە.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لەسەر حکومەت پێویستە بەڵێنبدات وەڵامی ئاشتیخوازانەی پڕۆژەی سوننەی میانڕەوی عێراق بداتەوە کە بە دەست پەراوێزخستنەوە ناڵاندویەتی.

هاوکات داوادەکات بە بەشداری كەسایەتی نوێ پەلەبکرێت لە پێکهێنانی حکومەتی نیشتمانی کە سەرجەم لایەنەکان بەشداربن و دووربێت لە دابەشکاری تائیفی.

رێبەری رەوتی سەدر داوای لە سوننە و شیعە دەکات پێکەوە “تیرۆر” ئیدانە بکەن، دەشڵێت “هەموولایەک تیرۆریستان و سەدامییەکان رەتدەکەنەوە، ئەمەش مانای پەراوێزخستنی سوننە نییە”.  هەروەها داوای لە وڵاتانی هەرێمی و دراوسێش کرد دە
ستوەرنەدەنە کاروباری ناوخۆی عێراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com