ئێران بە نهێنی فڕۆکە و پشتیوانی بۆ عێراق دەنێرێت

0

52369image1

ئێران بە نهێنی فرۆکە و پشتیوانی بۆ عێراق دەنێرێت

نوچە.نیت. رووداو

بەرپرسێکی ئەمریكی بە واشنتن پۆستی گوتووە، ئێران بە مەبەستی هەواڵگری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر ئاسمانی عێراقدا دەسووڕێنێتەوە و رۆژانەش چەندین کەلوپەلی سەربازی رەوانەی ئەو وڵاتە دەکات بۆ پشتیوانی لە حکومەتەکەی نووری مالیکی.

بە گوتەی نیویۆرک تایمز، جەنەراڵ قاسم سلێمانی چەندینجار سەردانی عێراقی کردووە و چەندین ئەفسەری سوپای قودسیش هێنراون تاوەكو هاریکاری سوپای عێراق بکەن لە شەڕی داعشدا. بەگوێرەی زانیارییەکان رۆژانە دوو کاروان یارمەتی سەربازی لە ئێرانەوە دەگەنە عێراق، کە هەر کاروانێکیان 70 تۆن کەرەستەی سەربازی پێیە.

بەرپرسێکی ئەمریکی دەرباڕەی ئەو بڕە کەرەستەیە گوتوویەتی “ئەوە بڕێکی زۆر زۆرە، هەرچەندە مەرج نییە هەمووی چەکی زۆر قورس بن. بەڵام کەرەستەی سادەش نین”.

ئەم یارمەتییانەی ئێران بۆ عێراق لە کاتێکدایە کە ئەمریکاش 300 راوێژکاری سەربازی رەوانەی عێراق كردوون بۆ یارمەتیدانی سوپای عێراق، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکایی بە نیویۆرک تایمزیان گوتووە کە هاریکاری ئەو دوو وڵاتە بۆ عێراق بە هەماهەنگی یەکتر ئەنجامنادرێن

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com