كاكە حەمە: ئامادەی بەخشینی هەزاران شەهیدی ترین

0

kaka karkwk8كاكە حەمە: ئامادەی بەخشینی هەزاران شەهیدی ترین

نوچەنێت: كەركووك

محەمەدی حاجی مەحمود (كاكە حەمە) سكرتێری حیزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان، بە خۆی و چەند پێشمەرگەیەكی حیزبەكەیەوە، سەردانی شاری كەركووك و سەنگەرەكانی پێشەوەی هێزی پێشمەرگەی كرد، رایشیگەیاند حیزبەكەی ئامادەی بەخشینی هەزاران شەهیدی ترە.
كاكە حەمە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كە حیزبەكەی لە رابردوودا هەزارن شەهیدی بەخشیوە، لە پێناو ئازادی وڵات و دەستكەوتەكانی ئێستای هەرێمی كوردستان، جەختی لەسەر ئەوەیش كردەوە، كە ئێستایش ئامادەی بەخشینی هەزاران شەهیدی ترن، لە بەرەنگار بوونەوەی هەر مەترسییەك، كە رووبەڕووی كوردستان ببێتەوە.
وتیشی :ئێستایش لە شاری كەركوكی جەوهەری كوردستان و ناوچە داگیركراوەكانی هەرێم، پێشمەرگەكانی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، شانبەشانی هێزەكانی پێشمەرگە لە سەنگەری پێشەوەن بۆ پاراستنی سەروەرییەكان و دەستكەوتەكانی كوردستان و هەنگاونان بۆ گەرانەوەی سنورە راستەقینەكەی كوردستان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com