ئەسعەد مورادی
دۆسیەی کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان، ئەو کێشەیە، کە مێژوەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەیەک لەمەوبەر لە گەڕێکی دیکەی دانوستاندنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دێتەوە بەرباس، چاودێران بە پێویستی دەزانن هەرێمی کوردستان بیکاتە خاڵی یەکەمی دانوستاندنەکان و پێش کێشەی بودجە و مووچە ئەو دۆسیەیە یەکلایی بکاتەوە و پشت بەستن بە دیکۆمێنتی مێژوویی و بەڵگەنامە هەوڵی چارەسەرکردنی بدات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دۆسیەی کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان، یەکێکە لە دۆسیە ئاڵۆز و پڕکێشەکانە، لەو سێ دۆسیە گرنگەی هاوشانی بودجە و مووچە و پێشمەرگە، جارێکی دیکە دەچێتەوە سەر مێزی دانوستاندنەکانی هەولێر و بەغدا. كێشه‌ی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریشی هاتووه‌ته سه‌ر كه كاریگه‌ری له بڕیاراتی سیاسیی له دواڕۆژدا ده‌بێت به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ئاماده‌كاری بۆ هه‌وڵه‌كانی به‌غدا، كه دوو ساڵه به گوێره‌ی رێكاره یاساییه‌كان پلانی بۆ سه‌رژمێری داناوه كه‌مته‌رخه‌م بووه و له ئێستادا ئه‌م پرسه وه‌ك مه‌ترسی ده‌بینرێت.
هه‌ڵوێستی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی دادگای فیدراڵى له‌باره‌ی ناوچه‌جێناكۆكه‌كان (١)
دوای زیاتر لە (14) ساڵ لە پەسەندکردنی دەستوور و جێکردنەوەی کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان لە مادەی (58)ی یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەت و مادەی (140)ی دەستوور و پێکهێنانی لیژنە و گرتنەبەری چەندین هانگاو بۆ جێبەجێکردنی، ڕۆژی (30/7/2019) دادگای باڵای فیدراڵی عێراق كۆبونەوەیەكی تایبەتی لەبارەی پرسی ماددەی (140) ئەنجامدا و بڕیاریدا بە بەردەوامبونی كاركردن بە مادەی (140)ی دەستوری عێراق تا ئەو كاتەی ما\دەكە جێبەجێ دەكرێت.
بڕیارەکەی دادگا کە شیاوی تانەدان نییە ، دوای ئەوە هات كە پێشتر پەرلەمانی عێراق نوسراوی بۆ دادگای فیدڕاڵی کردبو لەبارەی ئەوەی لەمەودوا کار بەماددەی (140) بکرێت یان ئەو ماددەیە بەسەرچووە، لە وەڵامیشدا دادگای باڵای فیدڕاڵی وەڵامی داوەتەوە کە کار بەو مادەیە دەکرێت.
بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دوای ئەوەهات کە ڕۆژی (18/5/2019) لە داواکارییەکی فەرمیدا، سەرۆکی هەر پێنج فراکسیۆنە کوردستانییەکەی پەرلەمانی عێراق کە ئاراستەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانیان کردوە، داوا دەکەن لیژنەی کاتی بۆ چاودێریی جێبەجێکردنی مادەی (140)ی دەستور پێکبهێنرێتەوە.
عەدالەت عومەر، راویژکاری دەستەى گشتی ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمی کوردستان، پێیوایە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی پاڵپشتییەکی گەورە و چەکێکی بەهێزە بەدەست هەرێمی کوردستانەوە بۆ جێبەجێکردنی ماددەی (140) و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.
عەدالەت عومەر بە (سبەی) رایگەیاند: هاوکات لەگەڵ دەرچوونی بڕیارەکە، بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە (30/7/2019) لیژنەیەکى تەکنیکى پێکهێنراوە بۆ ناوچە کوردستانییەکان بۆ ئەوەی بە هاوکاریى لەگەڵ لیژنەى دانوستانی هەرێم کاربکەن لەسەر دۆسیەی کەرکوک و مادەی (140).
وتیشی :”پێویستە بەشێوەیەکى گشتى بەرنامەیەکى تۆکمە و ستراتیژى بۆ پرسەکە دابنێن و بزانن لەکوێ ڕاوەستاوە و لە کوێ بەربەستی خراوەتە بەردەم، ئەگەر بەبێ بەرچاو ڕوونى دووبارە بچنەوە بەغدا، هەمان کێشە و گیر‌و گرفتەکان دووبارە دەبنەوە”.
جەختی لەسەر ئەوەکردوە دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگیرێت کە؛ ماددەى (140) تەنها کێشەیەک نییە لەنێوان هەرێمى کوردستان و حکوومەتى عێراق، لەهەمانکاتدا کێشەى هەرێمییە، کێشەیەکى نێودەوڵەتییە، واتا هەموو ئەو بەربەستانە لە ئاستى هەرێمى و نێودەوڵەتیش دێنەوە ناوەوە بۆ ئەو کێشەیەى کە پێى دەڵێن ماددەى (140).
ناوچە جێناکۆکەکان
ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە بەهۆی سیاسەتەکانی رژێمی پێشوی عێراقەوە رووبەڕووی سیاسەتی تەعریب و گۆڕینی دیمۆگرافیا و دۆخی دانیشتوان بۆتەوە، لە رێگەی دەرکردن و ڕاگواستنی دانیشتوانەکەی بە زۆر و دەستبەسەراگرتنی ماڵ و موڵک و زەوی و خانەوەکانیان و سڕینەوەی مافی موڵکداریی و بێبەشکردنیان لە کار، یان لە رێگەی سیاسەتی گۆڕینی نەتەوە و یارییکردن بە سنووری ئیداریی ئەو ناوچانە، لەپێناو بەدەستهێنانی ئامانجی سیاسیی.
لیژنەی مادەی (140) کاردەکات لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو بڕیارانەی بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیا و تەعریبی ئەو ناوچانە دراون لە ماوەی نێوان (17)ی تەمموزی ساڵی (1968) بۆ نۆی نیسانی ساڵی (2003).

بەپێی ئەو پێناسەیەش ناوچه كوردستانییه كێشه له‌سه‌ره‌كان، ئه‌و ناوچانه ده‌گرێته‌وه كه ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئیداری هه‌رێمی كوردستانه و زۆر زیاتره له‌و ناوچانه‌ی ئێستا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیداری هه‌رێمی كوردستاندایه، به‌جۆرێك له كۆی رووبه‌ری (85) هه‌زار كیلۆمه‌تر چوار گۆشه‌ی خاكی باشووری كوردستان، كه ڕێژه‌ی (18.5%)ی خاكی عێراق پێكده‌هێنێت، ته‌نها (40) هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمدایه و زیاتر له (45) هه‌زار كیلۆمه‌تر چوار گۆشه به كێشه له‌سه‌ر داده‌نرێت كه ده‌كاته (51.4%)ی خاكی باشووری كوردستان و چاره‌نووسی به‌ستراوه‌ته‌وه به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140)ی ده‌ستووری عێراقه‌وه.
ئەمین بەکر، پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە (سبەی) راگەیاند: گفتوگۆکردن لەسەر هەر دۆسیەیەک بە تایبەتى دۆسیەیەکى گرنگ و چارەنوسسازى وەک ماددەى (140) و ناوچە جێناکۆکەکان پێویستى بەوەیە لە کاتێکدا بێت کە گونجاو بێت بۆ گفتوگۆکردن بەو مانایەى لایەنى کەمى پێگەى سیاسیى و دیبلۆماسی ئەوەندە بەهێز بێت کە بتوانیت گرەنتی ئەوە بکەیت کە لە گفتوگۆکردنەکەدا بە ڕێژەیەکى باش سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت، بەڵام بەداخەوە ئێستا کورد لە پێگەیەکى زۆر بەهێزدا نییە هەرچەند باشترە لە دواى ڕیفراندۆم، بەڵام زۆر بەهێز نییە و زۆر خراپترە لە پێش بابەتى ڕیفراندۆم.
وتیشی :”لە ئێستادا چەندین رەگەزی ئەرێنی هەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵئەوەشدا دۆسیەى ئەو ناوچانە دۆسیەیەکى ئاسان نییە کە بە دانیشتنێک و دو دانیشتن کۆتایی پێبێت لەبەرئەوەى ئەوانە دەستێوەردانێکى ئیقلیمى نێودەوڵەتى هەیە بۆ ئەو دۆسیەیە بە تایبەتى نەتەوە یەکگرتوەکان پێویست دەکات کورد لە کۆمەڵێک سەرەوە کار لەسەر ئەم بابەتانە بکات نەک تەها لە لایەنێکەوە کە پێى وابێت ئەم دۆسیەیە لاى عادل عەبدولمەهدییە یان لەلاى پێکهاتەکانى تر‌ى کەرکوکە”.
هه‌رچه‌نده له مادده‌ی (140) دا، كه درێژكراوه‌ی ماده‌ی (58)ی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ته بۆ قۆناغی گواستنه‌وه، به دیاریكراوی ناوچه‌كانی جێناكۆكی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا دیارینه‌كردوه و ته‌نها ناوی كه‌ركوك هاتوه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و ناوچانه ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه؛ سه‌رجه‌م قه‌زاو ناحیه‌كانی سه‌ر به پارێزگای موسڵ ده‌گرێته‌وه، جگه له قه‌زای ناوه‌ندی موسڵ و به‌عاج و حه‌زه‌ر، پارێزگای كه‌ركوك: كۆی قه‌زاو ناحیه‌كانی سنوری پارێزگای كه‌ركوك ده‌گرێته‌وه، قه‌زای خانه‌قین و شاره‌بان و ناحیه‌ی مه‌نده‌لی له پارێزگای دیاله، قه‌زای به‌دره و ناحیه‌ی جه‌سان له پارێزگای واست (كوت)، قه‌زای مه‌خمور له پارێزگای هه‌ولێر و ناحیه‌ی فایده له پارێزگای دهۆك.
عەدالەت عومەر، راوێژکاری دەستەی ناوچە کوردستانییەکان جەخت دەکاتەوە، کە بنەمای سەرەکی کێشەکە بابەتی سنورى یەکە کارگێڕییەکانە، کە لیژنەى باڵاى ماددەى (140) لە کۆتا راپۆرتى لە ساڵى (2011) هەموو ئەوانەى خستۆتە ئەستۆى سەرۆکایەتى کۆمار و سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران و ئەنجومەنى نوێنەران لە بەغدا، گرنگترین بابەت یەکلایی کردنەوەی سنورە ئیدارییەکانە، کە کاتى خۆى لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە پێشکەش بە پەرلەمانى عێراق کراوە، بەڵام تائێستا کارى لەسەر نەکراوە دەبێت هەمو نوێنەرانى کورد لەوێ هەوڵى ئەوە بدەن کە ئەوە بخرێتە ناو بەرنامەى کار لەبەر ئەوەى گۆڕانکارییەکانى سنورى ئیدارى جێبەجێ نەکرێت نە دەتوانین سەرژمێرى بکرێت نە دەتوانرێت ریفراندۆم لەو ناوچانە بکرێت.
وتیشی :”بابەتی قەرەبووکردنەوە زۆر زۆر گرنگە، لەسەرەتاى بابەتەکە بڕیار وابو دو ملیار و (400) ملیۆن دۆلار تەرخان بکرێت بۆ ئەم ماددەیە، بەڵام تائێستا ملیارێک و نزیکەى (300) ملیۆن دینار خەرجکراوە بۆ بابەتى قەرەبوکردنەوە، جیاوازیی نێوان ئەو دو ژمارەیە زۆر زۆرە زۆر جیاوازە”.
ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە ساڵی (2020) و کاریگەریی لەسەر دۆخی ناوچە کوردستانییە کێشە لەسەرەکان، یەکێکە لەو مەترسییانەی کە دروست بوە لەسەر چارەنوسی ناوچە جێناکۆکەکان و هۆشداریی دەدرێت لەوەی سەرژمێری گشتی وەک هەنگاوێکی جێبەجێکردنی ماددەی (140) کاری لەسەر بکرێت و لەبەرژەوەندیی کورد یەکلایی نەبێتەوە.
نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی (2023) مادەی (140) جێبەجێ دەکرێت
سەرەتای مانگی ئاب، سەرچاوەیەکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد؛ بڕیاری ژمارە (2470)ی ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە کەرکوک لەماوەی چوار ساڵی داهاتوودا جێبەجێ دەکرێت، کە تایبەتە بە پێشکەشکردنی راوێژ و پاڵپشتی بۆ ئەنجامدانی راپرسی و هەڵبژاردن، بەتایبەتی راپرسی لەسەر پرسی کەرکوک و جێبەجێکردنی ماددەی (140)ی دەستوور.
بەپێی سەرچاوەکە ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی ئاسایش و جێبەجێکردنی ماددەی (140) لە ساڵی (2023) کێشەکانی کەرکوک قوڵتر دەکاتەوە و ناکۆکی لەنێوان پێکهاتەکان دروست دەکات، نەک چارەسەر.
ڕۆژی (21/5/2019) ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری ژمارە (2470)ی پەسەندکرد کە تایبەتە بە درێژکردنەوەی کاری یۆنامی لە عێراق و پاڵپشتی کردنی عێراق لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن و راپرسی و چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان و پرسی ئاسایش و هاوکاری مرۆیی و چەندین دۆسیەی دیکە.
عەدالەت عومەر راوێژکاری دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، جەختیکردەوە کە دۆسیەی مادەی (140) رەهەندێکی نێودەوڵەتی و ئاڵۆزی هەیە لەگەڵ ئەوەشدا ئەو لیژنەیەی بڕیارە بۆ دانوستان لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ بەغدا پێکبهێنرێت، بە شێوەیەکى گشتى هەموو لایەنى تەکنیکییەکانی لێکبداتەوە و سوود لە شارەزای دەستەی ناوچە کوردستانییەکان وەربگرێت بە تایبەتى کە ماوەیەکی زۆرە کارى کردووە و بەڵگەنامە و دۆکیومێنت و هەموو ئەو رێکارانەی پێویست بووە، کۆیکردوەتەوە وە دەزانێت کێشەکان لە کوێ‌یان دەبێت لەگەڵیان دا‌نیشێت.
وتیشی :”دەبێت ئەندامانی لیژنەکە لە ئاستی بڕیاردابن نەک بگەڕێنەوە بۆ کوردستان کە جارێکى دیکە کە بڕیار وەربگرن یان وەڵامە پرسیارەکانیان لە کوردستان وەربگرنەوە”.
ئەمین بەکر، پەرلەمانتاری پێشووی کورد لە بەغدا هاوڕایە لەگەڵ عەدالەت عومەر سەبارەت بە پرسی دانوستاندن لەسەر ناوچە جێناکۆکەکان و لەو بارەیەوە بۆ (سبەی) وتی :”لەسەر ئاستى نێودەوڵەتی بە تایبەتى نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانى وەک تورکیا و ئێران و ئەمەریکا، پێوستە کورد بە بەردەوامى لینکی دیبلۆماسى هەبێت، ژوورێکى عەمەلیاتى ورد بکرێتەوە کە خەڵکى شارەزا لە بوارى دەستوورى و یاسایی و مێژوویی لەگەڵ دیپلۆماتکار و سیاسییەکان ئەو ژورە بەڕێوەبەرن بۆ ئەوەى کە بزانن کە چەندە دەتوانن لەم گفتۆگۆیانە بەردەوام بن و بچنە پێشەوە”.
ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو ئاماژەی بەوەکرد؛ دەبێت کورد بە بەردەوامى بۆ خاڵى هاوبەش و ئیجابى بگەڕێت لەگەڵ تورکمان و عەرەب لە گفتوگۆیەکی بەردەوامدا بێت، لەهەمانکاتدا لەگەڵ حکوومەت و لایەنە سیاسییە عێراقییەکانیش بەیەکەوە نەک هەر حکوومەتى عێراقى گفتوگۆ بکات، بەڵکو لەگەڵ حکوومەت و لایەنە سیاسییەکانى دیکە بەیەکەوە گفتوگۆیەکى بەردەوام بکات بە تایبەتى ئەوانەى کە کاریگەرن.
ماددەی 140 چییە؟
ماددەی (140) لەسەر بنەمای ماددەی (58)ی یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەتی بۆ قۆناغی گواستنەوە داڕێژراوەتەوە:
مادده‌ی 58 یاسای كاتیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ قۆناغی گواستنه‌وه
به‌گوێره‌ی مادده‌ی 58 كه له سێ بڕگه پێكهاتووه و تێیدا باسی ئه‌و میكانیزم و هه‌نگاوانه ده‌كات كه پێویسته بنرێن بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانی تر:
بڕگه‌ی أ:
پێویسته حكوومه‌تی عێراق سه‌رجه‌م كێشه موڵكایه‌تییه‌كانی ناوچه بارگرژه‌كان چاره‌سه‌ر بكات به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و سته‌مه‌ی كه رژێمی به‌عس له‌و ناوچانه‌ی كردووه و گۆڕانكاری به‌سه‌ر دیمۆگرافیای ناوچه‌كاندا هێناوه به تایبه‌ت (كه‌ركوك):
1- به‌پێی یاسای ده‌سته‌ی باڵای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موڵكایه‌تی پێویسته حكومه‌ت له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا سه‌رجه‌م راگوێزراو و هاورده و دورخراوه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه شوێنی خۆیان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكات و به‌شێوه‌یه‌كی دادگه‌رانه قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه.
2- سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ناوچه‌كانی دیكه‌وه هاورده كراون بۆ كه‌ركوك و نیشته‌جێكراون، پێویسته حكوومه‌تی عێراق به‌پێی مادده‌ی (10)ی یاسای ده‌سته‌ی باڵای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موڵكایه‌تی گره‌نتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شوێنه‌كانی خۆیان بكات و خه‌رجیی گه‌ڕانه‌وه و قه‌ره‌بووی پێویستیان بكاته‌وه و شوێنی نیشته‌جێبونیشیان بۆ دابین بكات.
3- له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی ڕاگواستنه‌وه له ناوچه‌كانی خۆیان دورخراونه‌ته‌وه له كار‌و كه‌ره‌سته‌ی په‌یداكردنی بژێوی بێبه‌ش بوون پێویسته حكوومه‌ت هه‌لی كاركردنی نوێیان بۆ بڕه‌خسێنێت.
4- سه‌باره‌ت به‌گۆڕینی ره‌گه‌زو نه‌ته‌وه، پێویسته حكوومه‌تی عێراق سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه‌ی كه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه له‌و باره‌یه‌وه ده‌رچوون، هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و رێگه به‌و كه‌سانه بدرێت كه به‌وهۆیه‌وه زیانیان لێكه‌وتوه، جارێكی دیكه ناسنامه‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆیان چاكبكه‌نه‌وه.
بڕگه‌ی ب:
رژێمی به‌عس گۆڕانكاری به‌سه‌ر سنووری ئیداریی چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا هێناوه كه ئامانجی سیاسی‌یان له پشته‌وه بووه بۆیه پێویسته ده‌سه‌ڵاتی باڵای عێراق و حكوومه‌ت ڕێنمایی پێویست بده‌نه كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گۆڕانكارییه نادادپه‌روه‌رییانه‌یه، له‌و پێناوه‌شدا پێویسته ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی و حكوومه‌ت و سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریش نه‌یانتوانی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بكه‌ن ئه‌وا پێویسته داوا له سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بكرێت كه‌سایه‌تییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستنیشان بكات بۆ چاره‌سه‌ركردن و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه.
بڕگه‌ی ج:
یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كۆتایی له‌باره‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ناكۆكییان له‌سه‌ره له‌نێوانیشیاندا كه‌ركوك دواده‌خرێت، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێدراوه یه‌كلاییده‌كرێنه‌وه، دواتر سه‌رژمێرییه‌كی دانیشتوان به‌شێوه‌یه‌كی دروست و شه‌فاف به‌ڕێوه‌ده‌چێت هه‌تا كاتی په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور، پێویسته ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماكانی دادوه‌ریی به‌ڕێوه‌بچێت و ئیراده‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه له‌به‌رچاوبگیرێت.
مادده‌ی 140ی ده‌ستووری هەمیشەیی عێراق
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی عێراق لیژنه‌یه‌كی به‌سه‌رۆكایه‌تی حاجم ئه‌لحه‌سه‌نی پێكهێنا بۆ نوسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق، له مانگی ته‌موزی ساڵی (2005) كۆتایی به نووسینه‌وه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی هێنا كه پێكهاتبوو له دیباجه‌یه‌ك و (144) مادده، له ڕۆژی (15/10/2005) دا دەستوور خرایه به‌رده‌ستی خه‌ڵكی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری و به ده‌نگی (80%)ی ده‌نگده‌ره عێراقییه‌كان په‌سه‌ندكرا. ماده‌ی (58)ی یاسای به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت بۆ قۆناغی گواستنه‌وه، خرایه چوار چێوه‌ی ده‌ستوره‌وه و رێزبه‌ندی مادده‌ی (140)ی ده‌ستووری عێراقی وه‌رگرت.
ناوه‌ڕۆكی ماده‌ی 140:
یه‌كه‌م/ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن هه‌نگاوه پێویسته‌كان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی مادده‌ی (58) له یاسای كاتیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ قۆناغی گواستنه‌وه به‌سه‌رجه‌م بڕگه‌كانییه‌وه.
دوه‌م/ ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌ی خرابووه ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن له‌سه‌رده‌می حكوومه‌تی كاتییداو له مادده‌ی (58)ی یاسای كاتیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تدا داڕێژراوه‌ته‌وه، پێویسته ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه‌ی كه به‌پێی ده‌ستوور هه‌ڵبژێردراوه، درێژه به ئه‌ركه‌كانی پێش خۆی بدات‌و سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی ماده‌ی (140) له (ئاساییكردنه‌وه، سه‌رژمێری، ریفراندۆم) له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه جێبه‌جێبكات، بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئیراده‌ی دانیشتوان، له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا كه دوامۆڵه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماده‌یه‌ش (31/12/2007)ه.
راگەیاندنەكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی ئامادەكارییەكانی سەرژمێری گشتیی لە عێراق، زۆر درەنگە
حكوموەتی هەرێمی كوردستان دره‌نگ هه‌ستی به مەترسییەكان كرد (٢)
حكوومەتی عێراق بە بەرنامەو بە جدی كار بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی دەكات لە پایزی (2020)دا، ئەگەر چاوێك بە گرنگی ئەم پرسەدا بخشێنین لە دامودەزگا پەیوەندیدارەكانی عێراقدا دەبینین، لە دوای روداوەكانی ئۆكتۆبەری (2017)ەوە پلانی بۆ دادەڕێژن و بە دامەزراوەیی كاری بۆ دەكەن.
لە ناوەڕاستی ساڵی (2018)دا وەزارەتی پلاندانانی عێراقی رایگەیاند كە لە بەرنامەیاندایە بۆ ساڵی (2020) سەرژمێری گشتیی لە عێراق ئەنجام بدەن، بۆ ئەم مەبەستەش لەسەر ئاستی ناوخۆ لیژنەو دەزگای تایبەتی بۆ دروست دەكەن و بۆ هاوكاری و سەرپەرشتیش، پەیوەندی بە وڵاتانی هەرێمی و رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكانەوە دەكەن.
ئەوەی شایانی باسە لە ماوەی ئەم دو ساڵەدا كە حكومەتی عێراق بە دامەزراوەیی كار بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی دەكات و لە هەمو تەوەرەكانەوە هەنگاوی عەمەلی بۆ دەنێ، بەڵام تازە حكومەتی هەرێمی كوردستان مەترسییەكانی خۆی دەردەبڕێت لەسەر ئەم پرۆسەیەو رایدەگەیەنێ لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەك دروست دەكەن بۆ تاوتوێكردنی.
راگەیاندنەكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی ئامادەكارییەكانی سەرژمێری گشتیی لە عێراق، زۆر درەنگەو نیشانەی نەبوونی دامودەزگاو بە دامەزراوەیینەكردنە لە هەرێمی كوردستاندا. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا ساڵێك ماوەو دەتوانین لەم ماوەیەدا بەشێكی گرنگی ئەو كارانە ئەنجام بدەین كە پەیوەندیان بە ئایندەو چارەنوسی گەلەكەمانەوە هەیە، بەتایبەت لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی دەسەڵاتی هەرێم.
هەرچەندە لێرەدا كات و شوێنی ئاماژە پێكردنیان نییە، بەڵام لە رووی یاسایی و ئەكادیمی و زانستییەوە، بۆ هەر سەرژمێرییەكی گشتیی، كۆمەڵێك مەرج و بنەما هەیە هەتا جێی باوەڕو دانپیانانی ناوخۆ‌و دەرەوە بێ. ئەگەر ئەو مەرجانەی تێدا نەبێ دانی پێدا نانرێت و بە هەوڵ و تەقەلای لایەنێكی سیاسیی دەدرێتە قەڵەم بۆ ئامانجێكی دیاریكراو. بۆیە پرسی سەرژمێری لە عێراقدا یەكێكە لە پرسە هەستیارەكان و سەرەتا كۆدەنگی و رێكکەوتنی سیاسیی پێكهاتە جیاوازەكانی عێراق و پاڵپشتی‌و هاوكاری هەرێمی و نێودەوڵەتیشی دەوێت.
کاری نوێنەرانی کورد لەم قۆناغەدا ئەوەیە:
نەهێڵن سەرژمێری لەو ناوچانە (مادده‌ی١٤٠) بکرێت و تەنانەت نابێت بھێڵن ماددەکەش جێبەجێ بکرێ
لەتیف شێخ مستەفا، پسپۆڕی یاسایی و دەستوریی لە پەیامێکدا، کە ئاڕاستەی نوێنەرانی کوردی کردوە لە بەغدا ئاماژەی بەوەکردوە؛ دەبێت پێداگریی لەسەر ئەوە بکەن بەپێی دەستور و نەخشەڕێگای ھەردوو ماددەی (58) و (140) ئەو ناوچانە لە قۆناغی نائاسایی راگوزەردان و رێگە بە ھیچ رێکارێک یان بڕیارێکی کۆتایی سەبارەت بەو ناوچانە نادرێت تا قۆناغەکانی جێبەجێکردنی ماددەکە جێبەجێ نەکرێن، کە بریتین لە (ئاسایی کردنەوە، ئامار، ریفراندۆم) ئاماریش، کە لەماددەکەدا ئاماژەی پێدراوە جیایە لە سەرژمێری.
ئاماژەی بەوەکردووە؛ ئامار بۆ ناوچەکانی مادەی (140) کە دۆخێکی جیاوازی هەیە، بەڵام سەرژمێری کارێکی ئاسایی خولییە و (10) ساڵ جارێک بۆ ھەمو عێراق دەکرێت، کاری نوێنەرانی کورد لەم قۆناغەدا ئەوەیە نەهێڵن سەرژمێری لەو ناوچانە بکرێت و تەنانەت نابێت بھێڵن مادەکەش جێبەجێ بکرێ ھەروەک چۆن عەرەبەکان نەیانھێشت تا ئەوکاتەی ئەو ناوچانە لەژێر دەستی کورد بون جێبەجێ بکرێت.
بەوتەی لەتیف مستەفا، رێگرتنەکەش بەوەدەبێت کە نوێنەرانی کورد پێدابگرن لەسەر ئەوەی ئەو ماددەیە ماددەیەکی تایبەتە بەو ناوچانە لە چاو مادەکانی تری دەستور، تایبەتیش گشتی دەوەستێنێت، مادەکەش دەڵێ تا ھەرسێ ئیجرائەکە نەکرێت ھیچ بڕیارێک نابێت لەسەر چارەنوسی ئەو ناوچانەش بدرێت لەبەرئەوەی بۆ ئەو ناوچانە ئامار دانراوە کەواتە دەبێت ئامار لەو ناوچانە بکرێت نەک سەرژمێری کە گشتییە، مەرجی ئەنجامدانی ئاماریش تەواوکردنی قۆناغی یەکەمی ماددەی (140)ە کە ئەویش ئاسایی کردنەوەیە واتە ناردنەوەی ھاوردەکان و گێڕانەوەی راگوێزراوەکان.
لە فۆرمی سەرژمێریدا ئێزیدی و شەبەک و فەیلی بە کورد هەژمار نەکراون (٣)
وەزیری پلاندانانی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24 ئاشكرای ده‌كات: هەولێر و بەغدا قۆناغی گفتوگۆیان تێپەڕاندووە و ئێستا بە کردەیی سەرقاڵی چارەسەری کێشەکانی نێوانیانن بە کێشەی کەرکووکیشەوە.
نوری دلێمی، وەزیری پلاندانانی عێراق گوتی: “دوای ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک دەست بە جێبەجێکردنی قۆناخی دووەمی مادەی ١٤٠ دەکرێت، کە قۆناغی ئەنجامدانی سەرژمێرییە”.
له به‌رامبه‌ریشدا، سیروان مه‌حموود، به‌رپرسی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، “کێشە لە فۆرمی سەرژمێریدا هەیە و ناکرێت بەو شێوەیە سەرژمێری ئەنجامبدرێت”، چونکە وەک ئەو گوتی: “لە فۆرمەکەدا ئێزیدی و شەبەک و فەیلی بە کورد هەژمار نەکراون”.
ئێستا ئەوەی ڕێگرە لە بەردەم ئەنجامدانی سەرژمێری لە کەرکووک, ناسەقامگیری دۆخی ئەو شارەیە، بەتایبەتیش دوای ئەوەی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر حکوومەتی عێراق ویستی لە رێگەی هێزەوە چارەنووسی ئەو ناوچانە یەکلا بکاتەوە.
لایه‌نه کوردستانییه‌کانی که‌رکوک ده‌ڵێن، به بێ مادده‌ی 140 سه‌رژمێری ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه(٤)
له ڕاگه‌یێندراوی لایه‌نه کوردستانییه‌کانی که‌رکووک ته‌ئکید کراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئاسایی کردنه‌وه‌ی دۆخی شار و فه‌رامۆش نه‌کردنی ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی ناوخۆ که ئێستا هیچ ڕۆڵێکیان نییه. هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا هاتووه ”ئێمه‌ی کورد به یاسا و ده‌ستوور مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یاسای سه‌رژمێری ده‌که‌ین که پێمانوایه تاوه‌کوو مادده‌ی 140ی ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌بێت به هه‌ر سێ قۆناخه‌کانییه‌وه، هه‌ر یاسایێکی دیکه ده‌ربچێت سه‌باره‌ت به سه‌رژمێری پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره و ئێمه ڕه‌تی ده‌که‌ینه‌وه”.
لایه‌نه کوردستانییه‌کانی که‌رکوک داوایان له سه‌رۆککۆمار و نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا کردووه، که گۆڕینی دیمۆگرافیای شاری که‌رکوک ڕابوه‌ستێندرێت که ئێستا هه‌موویان ده‌یبینین و ڕۆژانه هاووڵاتیان له شوێنه‌کانی دیکه‌وه ده‌هێندرێن و به شێوه‌یێکی فه‌رمی ته‌ئید سه‌که‌ن و فۆرمیان بۆ دروست ده‌کرێت.
لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی (140)ی دەستور
لیژنەی حکومیی جێبەجێکردنی ماددەی (140)ی دەستوری کۆماری عێراق، لیژنەیەکی وزاریی یاسایی جێبەجێکارە و بە فەرمانی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران (46) ژمارە (م.ر.ن/48/1373) لە (9/8/2006) دامەزراوە و ناوی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە نراوە بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم مادە و بڕگەکانی ماددەی (140)ی دەستوری هەمیشەیی عێراق.
لیژنەکە بەرەچاوکردنی ماددەی (58)ی یاسای ئیدارەی دەوڵەت بۆ قۆناغی گواستنەوە و بەپێی ماددەی (140)ی دەستوری عێراق و بڕگەی (22) لە بەرنامەی کابینەی وزاریی بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی پێکهاتوە.
ناوچە جێناکۆکەکان کوێ دەگرێتەوە؟
ناوچه كوردستانیه كێشه له‌سه‌ره‌كان ئه‌و ناوچانەن، كه كێشه‌ی نێوان بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بوون، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی دژ به ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق، له (ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانی، حكومه‌تی عێراق له دروستبوونیه‌وه تا ئێستا).

هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی روبه‌ڕوی دابڕانی به‌شێكی زۆری خاكه‌كه‌ی بووه‌ته‌وه و گۆڕانكارییه‌كانیش له دروستبونی ده‌وڵه‌تی عێراق و له ساڵی (1923)ه‌وه ده‌ستپێكردوه، ئه‌وكاته‌ی ویلایه‌تی موسڵ لكێنرا به ده‌وڵه‌تی عێراقییه‌وه و چه‌ندین یه‌كه‌ی ئیداری نوێ دروستكرا، به‌شێكی زۆری خاكی كوردستانیش موڵكییه‌تی له خاوه‌نه‌كانیان وه‌رگیراوه و درایه عه‌ره‌بی هاورده، له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی به عه‌ره‌بكردن و له رێی ده‌ركردنی چه‌ندین مه‌رسومی كۆماریه‌وه، گۆڕانكاری گه‌وره له باری دیمۆگرافی ئه‌و ناوچانه‌دا كرا له به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌بی عێراقی له‌سه‌ر حسابی نه‌ته‌وه‌ی كورد و توركمان.
هه‌رچه‌نده له مادده‌ی (140) دا كه درێژكراوه‌ی مادده‌ی (58)ی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ته بۆ قۆناغی گواستنه‌وه، به دیاریكراوی ناوچه‌كانی جێناكۆكی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا دیارینه‌كردووه و ته‌نها ناوی كه‌ركوك هاتووه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و ناوچانه ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه:
1- موسڵ: سه‌رجه‌م قه‌زاو ناحیه‌كانی سه‌ر به پارێزگای موسڵ ده‌گرێته‌وه، جگه له قه‌زای ناوه‌ندی موسڵ و به‌عاج و حه‌زه‌ر.
2- پارێزگای كه‌ركوك: كۆی قه‌زاو ناحیه‌كانی سنوری پارێزگای كه‌ركوك ده‌گرێته‌وه پێش ساڵی (1968) و ئه‌نجامدانی گۆڕانی باری ئیداری و دیمۆگرافی پارێزگاكه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی روخاوه‌وه.
3- قه‌زای خانه‌قین و شاره‌بان و ناحیه‌ی مه‌نده‌لی له پارێزگای دیاله
4- قه‌زای به‌دره و ناحیه‌ی جه‌سان له پارێزگای واست (كوت).
5- قه‌زای مه‌خمور له پارێزگای هه‌ولێر و ناحیه‌ی فایده له پارێزگای دهۆك.
كۆیسنوری ئیداریئه‌و ناوچانه‌شده‌گاته رێژه‌ی (51.4%)یروبه‌ری هه‌رێمیكوردستان، كه‌روبه‌ری هه‌موهه‌رێم (18.5%)یخاكی عێراقپێكده‌هێنێت.
پارێزگای موسڵ
كۆی گشتی روبه‌ری قه‌زا و ناحیه كوردیه‌كانی ئه‌و پارێزگایه ده‌گاته (15442 كم2)، ئێستاته‌نها (3907 كم2)ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستاندایه له‌روی ئیدارییه‌وه، كه ئه‌ویش قه‌زای ئاكرێ و ناحیه‌كانی مریبا و مزوری (ئه‌تروش)ه له قه‌زای شێخان و ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك له ناحیه‌ی حه‌مدانیه، ناوچه‌كانی تریش كه روبه‌ره‌كه‌یان (11535 كم2)، كه تائێستا له‌ژێر ئیداره‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندایه و له چوارچێوه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كاندا ئه‌ژمار ده‌كرێت.
ناوچه كوردستانیه كێشه له‌سه‌ره‌كانی سنوری پارێزگای موسڵ (نه‌ینه‌وا) ئه‌مانه‌ن:
1- قه‌زای شێخان: مه‌ركه‌زی شێخان و ناحیه‌كانی مریبا و مزوری (ئه‌تروش).
2- قه‌زای سنجار: ناوه‌ندی قه‌زا و ناحیه‌كانی شیمال (سنونی) و قیروان (بلیج).
3- قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر: ناوه‌ندی قه‌زاكه و ناحیه‌كانی ره‌بیعه و زومار و عه‌یازیه (ئاڤه‌نگی).
4- قه‌زای حه‌مدانیه: ناوه‌ندی قه‌ره‌قوش و به‌رتڵه و نه‌مرود (خدر ئه‌لیاس) و ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك (كه‌ڵه‌كی یاسین ئاغا).
5- ناحیه‌ی به‌عشیقه له قه‌زای موسڵ، جگه له ناوه‌ندی قه‌زاكه.
6- قه‌زای تلكێف: ناوه‌ندی قه‌زا و ناحیه‌ی قوش و وانه.
7- ناحیه‌ی قه‌حتانیه (گرعزێر) له قه‌زای به‌عاج، جگه له مه‌ركه‌زی قه‌زاكه.
8- ناحیه‌ی فایده‌ش كه له سنوری پارێزگای دهۆكه و قه‌زای مه‌خمور كه ناوه‌ندی قه‌زاكه‌یه و ناحیه‌گانی گوێر و دیبه‌گه و قه‌راج ده‌گرێته‌وه، كه تا مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی (1990) سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بون، ئێستاش خراونه‌ته سه‌ر پارێزگای موسڵ.
به‌وپێیه‌ش ناوچه جێناكۆكه‌كانی سنوری پارێزگای موسڵ سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحیه‌كانی ئه‌و پارێزگایه ده‌گرێته‌وه، جگه له ناوه‌ندی قه‌زای موسڵ و به‌عاج و حه‌زه‌ر.

به‌پێی مادده‌ی (140)ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقیش، ده‌بێت باری ئه‌و ناوچانه ئاسایی بكرێته‌وه ئه‌ویش به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مه‌رسومه كۆماری و بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی شۆڕشی پێشوو، به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بۆ سه‌ر پارێزگاكه‌ی خۆیان یان بۆ ئه‌و شوێنه‌ی لێی دابڕاون، به‌وپێیه‌ش قه‌زای ئاكرێ ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر پارێزگای دهۆك و هه‌ردوو ناحیه‌ی مزوری و مریبا له قه‌زای شێخان و ناحیه‌ی كه‌ڵه‌كی یاسین ئاغا له ناحیه‌ی حه‌مدانیه، كه ئێستا له‌ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به‌هه‌رێمی كوردستانن به‌شداریی سه‌رژمێری و راپرسی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140) ده‌كه‌ن بۆ بڕیاردان له چاره‌نوسیان.
پارێزگای كه‌ركوك:
پارێزگای كه‌ركوك به‌سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحیه‌كانییه‌وه ده‌كه‌وێته سنووری ئه‌و ناوچه كوردستانیانه‌ی كێشه‌یان له‌سه‌ره، به‌سنووری ئیداره‌ی پێش ساڵی (1968) و پێش ئه‌نجامدانی گۆڕانكارییه ئیداری و دیمۆگرافیه‌كان كه ئه‌م ناوچانه ده‌گرێته‌وه:
1- قه‌زای كه‌ركوك: ناوه‌ندی قه‌زا و ناحیه‌كانی قه‌ره‌حه‌سه‌ن و پردێ و تازه و شوان.
2- قه‌زای دوزخورماتو: مه‌ركه‌زی قه‌زا و ناحیه‌ی ئامرلی و سلێمان به‌گ و قادر كه‌ره‌م و داقوق.
3- قه‌زای كفری: ناوه‌ندی قه‌زا و ناحیه‌كانی قه‌ره‌ته‌په و جه‌باره.
4- قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ: مه‌ركه‌زی قه‌زا و ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر و سه‌نگاو.
5- قه‌زای حه‌ویجه: مه‌ركه‌زی قه‌زا و ناحیه‌كانی ریاز و عه‌باسی و زاب.
به‌پێ ماده‌ی (140) و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مه‌رسومه كۆماری و بڕیاره‌كانی مه‌جلس قیاده سه‌وره، قه‌زاكانی كه‌لار و كفری و چه‌مچه‌ماڵ، ده‌چنه چوارچێوه‌ی ماده‌ی (140)ه‌وه كه ئێستا له‌ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به هه‌رێمی كوردستانن و به‌شداری له بڕیاردان له چاره‌نووسی كه‌ركوك ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها قه‌زای خورماتوو كه ئێستا خراوه‌ته سه‌ر سه‌ڵاحه‌دین ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كه‌ركوك و به‌وپێیه‌ش هیچ ناوچه‌یه‌كی جێناكۆك له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین نامێنێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ناحیه‌ی زاب له قه‌زای شه‌رگات ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر قه‌زای حه‌ویجه كه خۆی به‌شێكه له ناوچه كوردستانییه كێشه له‌سه‌ره‌كان.
پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كه به لێكردنه‌وه‌ی به‌شێك له یه‌كه ئیدارییه‌كانی سنووری پارێزگای كه‌ركوك و به‌غدا له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی پێشوی به‌عس دروستكراوه، ئامانج لێی گۆڕینی باری دیمۆگرافی ناوچه‌كه و دروستكردنی پارێزگایەكه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه تاڕاده‌یه‌كی زۆر لایه‌نگری رژێمی پێش‌و بوون و بە تەواوەتی سوننە نشین بوون.
پارێزگای دیاله:
زۆربه‌ی سنووری ئیداری پارێزگای دیاله‌ش پێش گۆڕانكارییه ئیدارییه‌كان ده‌كه‌وێته سنووری ناوچه كوردستانیه كێشه له‌سه‌ره‌كانه‌وه، كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن، به‌م شێوه‌یه:
1- قه‌زای خانه‌قین: ناوه‌ندی قه‌زا و ناحیه‌كانی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه
2- قه‌زای میقدادیه (شاره‌بان)
3- ناحیه‌ی مه‌نده‌لی له قه‌زای به‌له‌دروز.
پارێزگای واست (كوت)
ناوچه كوردستانیه كێشه له‌سه‌ره‌كانی ئه‌و پارێزگایه پێكهاتووه له قه‌زای به‌دره و ناحیه‌ی جه‌سان.
ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه ڕووبه‌ری ئیداری هه‌رێمی كوردستان نیشان ده‌دات، به دیاریكردنی ڕووبه‌ری پارێزگاكان و چه‌ند ڕووبه‌ری هه‌رێمه ڕێژه‌ی خاكه‌ی هه‌رێم له‌و پارێزگایه چه‌نده:

سه‌رچاوه‌كان
١_ https://www.sbeiy.com/Details.aspx?jimare=17261
٢_ https://www.sbeiy.com/Details.aspx?jimare=17486
٣_ https://www.kurdistan24.net/so/news/2809aeae-b054-4532-9149-75fc9faa9588