تەوەر : داعش، عێراق، کوردستان.
……………………………….
شه‌ر به‌دروشمی سۆزداری ناكرێت
كه‌مال ره‌ئوف بۆ تەوەری نوچەنێت
ته‌نها كه‌سێكی دڵسۆز و به‌ئاگای ئه‌م وڵاته نابینیته‌وه، (به‌وانه‌شه‌وه كه كه‌سوكاریان پێشمه‌رگه‌نییه) ده‌ستی له‌سه‌ر دڵی نه‌بێت بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له‌پێشه‌وه‌ی خه‌تی به‌رگریكردنن. رووداوه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو پێمان ئه‌ڵێت، ئێستا ئه‌وه‌ی هه‌مانه و جێگه‌ی ئومێده بۆبه‌رگری، ته‌نها دڵسۆزی و ئیراده‌ی پێشمه‌رگانه‌یه، به‌دڵنیایشه‌وه ئه‌مه به‌ته‌نها به‌رگه‌ی شه‌رێكی قورس و درێژخایه‌ن ناگرێت.
هیواخوازم ئه‌م پشێویی و شه‌ره درێژه نه‌كێشێت، ئومێده‌وارم شه‌ری قورس له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و “داعش” دا روونه‌دات، چونكه ئیراده‌ی پێشمه‌رگه و دڵسۆزی ئه‌وانی لێده‌رچێت، پێناچێت كورد خاوه‌ن هێزێك بێت له هێزه‌كانی مالیكی له‌رووی پێداویستی سه‌ربازییه‌وه تۆكمه‌تر و له‌رووی شاره‌زایی سه‌ربازیه‌وه باشتر بێت. یه‌كێك له‌هۆكاره به‌هێزه‌كانی دارمانی هێزه‌كانی سوپای عێراق بۆ ئه‌وه ده‌گێردرێته‌وه، كه سوپا، هێزێكی نیشتمانی و به دامه‌زراوه‌كراو نه‌بووه، ئه‌م قسه‌یه‌ش بۆ هێزی پێشمه‌رگه راسته ئه‌گه‌ر زیاتریش نه‌بێت، چونكه تائێستا هێزی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر بنه‌مای حیزبی رێكخراوه، نه‌ك وه‌ك سوپایه‌كی یه‌كگرتووی كوردستان.
راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی باس له دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كات له ناو سوپای عێراقدا و ئه‌مه‌ش وه‌ك هۆیه‌كی تری له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سوپاكه زانیوه. هه‌ندێك له‌به‌رپرسه‌كانی كوردیش هه‌ر له‌سه‌ره‌تای چونه ناوچه دابراوه‌كانه‌وه به‌به‌ر چاوی پێشمه‌رگه‌كانه‌وه تاڵانیان ئه‌نجامدا و له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وت چه‌كیان له‌یه‌كتری راكێشاوه، به‌شێكی زۆری ده‌ستكه‌وته‌كانیان به‌به‌ر چاوی خه‌ڵكه‌وه گۆزاوه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێرو سلێمانی.
به‌شێكی زۆر له هێزه‌كانی سوپای عێراق سه‌ر باری ئه‌وه‌ی كه هۆیه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنیان له‌به‌ر ده‌ستدابووه، به‌ڵام له‌كاتی رووداو هێرشه‌كاندا، پشتیوانیان له‌یه‌كتر نه‌كردوه‌و هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی له‌نێوانیاندا نه‌بووه. له‌و چه‌ند شه‌ره بچووك و كورتخایه‌نه‌ی كه له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئه‌وانی تردا روویانداوه، كه‌منین ئه‌و چیرۆكانه‌ی له‌شه‌ره‌كانه‌وه باس له ونبوون و به‌جێهێشتنی چه‌ندین پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، ئه‌مه وێرای ئه‌و چیرۆكه تاڵه‌ی به‌رده‌وام و باس له دابه‌ش بوونی حیزبی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات.
ئه‌م له‌یه‌كچوونانه‌ی ئێمه‌و سوپای عێراق لێمان ده‌خوازێت، غروری مالیكی نه‌مانگرێت و شه‌ر په‌لكێش نه‌كه‌ینه نێوماڵی خۆمانه‌وه، هه‌روه‌ها لێمان ده‌خوازێت پێش ئه‌وه‌ی رووداوه‌كان بێن به‌سه‌رماندا تێپه‌رن، باشتره بیر له رێكخستنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی هێزی پێشمه‌رگه بكرێته‌وه، باشتره واز له‌لایه‌نی سۆزداری و دروشمی بریقه‌دار بهێنرێنرێت، بۆ پێشمه‌رگه‌یه‌كی تینوو، لیترێك ئاوی خواردنه‌وه له‌و گه‌رمه‌سێره، زۆر به‌نرخ تره له‌هه‌زار دروشم و په‌یام و سڵاوی به‌رپرسه‌كان له‌تیڤیه‌كانه‌وه.
ئاشكرایه شه‌ر و به‌رگری، ئیراده و خۆرێكخستن، به‌رنامه و پێویستی سه‌ربازی و پشتیوانی جه‌ماوه‌ری ده‌وێت. ئه‌مه‌ش ئه‌ركی ئه‌خلاقی و سیاسی نه‌ته‌وایه‌تیی سه‌ر شانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه‌ئێستا ئیداره‌ی كوردستانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئه‌ركی سه‌رشانی ئه‌وانه پێداویستی ئه‌و شه‌رو به‌رگریكردنه ئاماده‌كه‌ن، پێش ئه‌وه‌ی شه‌ر رووبدات و كار له‌كار بترازێت.