مەترسیدارترین ژنی جیهان کوژرا

0

نوچەنێت

کوژرانی مەترسیدارترین ژنی جیهان، لەلایەن پۆلیسەوە راگەێندرا.

کڵاودیا ئۆچوا، ژنێکی تەمەن ٣٤ساڵە. هاوژینی کارتەل سینالوای، بازرگانی ماددەی هۆشبەر و دایکی سێ منداڵە، مردنی لەلایەن پۆلیسی مەکسیک راگەێندرا.

ئەم ژنە سەرەتا نمایشکاری جلوبەرگ بووە. دوای هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان، وەک مەترسیدارترین ژنی جیهان ناوبانگی دەرکرد.

بەپێی میدیاکان، کڵاودیا دوای دەستگیرکردنی مێردەکەی لەلایەن پۆلیسەوە، ژمارەیەکی زۆری خەڵک دەکوژێت، وێنەی خۆی بە چەکەوە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکاتەوە. وێڕای ئەم تاوانانە پۆلیس ناتوانێ دەستگیری بکات.

پۆلیسی مەکسیک بە رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی گوتووە، تەرمی کڵاودیا لەماڵی پیاوێک لە دورگەی مۆسالا دۆزراوەتەوە. کە گومان دەکرێت بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە گیانی لەدەستدابێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com