كۆشنەر: بەمزوانە سەربەخۆی كوردستان رادەگەیەنرێت

0

كۆشنەر: بەمزوانە سەربەخۆی كوردستان رادەگەیەنرێت-

نوچەنێت: ب ن
بیرنارد كۆشنەر وەزیری پێشووی دەرەوەی فەڕەنسا، لە ناو پەڕلەمانی وڵاتەكەیەوە رایگەیاند، بەمزوانە سەربەخۆی كوردستان رادەگەیەنرێت و بۆ بەشداری كردنی ئەو مەراسیمەیش دێتە هەولێر.
كۆشنەر لە كاتی بەشداری كردنی سیمینارێك لە پەڕلەمانی فەڕەنسا، كە ئەنیستیتۆی كورد لە پاریس، بۆ رێز گرتن لە بیر و ئەندێشەی دكتۆر عەبدولڕەحمان قاسملۆی رێبەڕی تیرۆركراوی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رێكی خستبوو، وتارێكی پێشكەش كرد و لە وتارەكەیدا وتی “حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمزوانە سەربەخۆیی كوردستان رادەگەێنێت و لەو رۆژانە دا بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستان بەرەو هەولێر وەڕێدەكەوم”، وتیشی “كورد بەهۆی ناكۆكییە ناوخۆییەكانیان زیانی گەورەی لە خەباتی خۆی داوە”.
كۆشنەر یەكێكە لە دامەزرێنەرانی رێكخراوی پزیشكانی بێسنوور، هەروەها بە یەكێك لە دۆستە نزیكەكانی كورد دادەنرێت و دۆستایەتی لەگەڵ زۆربەی سەركردە كوردەكاندا هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com