نوچە
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وه‌زيرى پلاندانى عێراق، جه‌ختى له هاتنى سه‌رمايه و وه‌به‌رهێنانى بيانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و به پێويستييه‌كى له‌پێشینه‌ی دەزانێت.
له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ د. نووری سه‌باح ئه‌لدلێمی، وه‌زيرى پلاندانى عێراق، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه دا، كه په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنى ئابوورى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و داهاتوويه‌كى باشترى دۆخى ئابوورى له وڵات، پێويستى به سياسه‌ت و رێكخستنه‌وه و پلان و به‌رنامه‌يه‌كى باشترى به‌ڕێوه‌بردن و كارگێڕيى دارايى و هه‌ڵێنانى هه‌نگاوى كاراتر هه‌يه.
بەگوێرەی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه ١٢-٩-٢٠١٩) له هه‌ولێر ديداره‌كه به‌ڕێوه چوو و هه‌ردوولا هه‌نگاوه‌كان و ئاماده‌كارى بۆ ئه‌نجامدانى سه‌رژمێريى گشتى له عێراق و گرنگى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى حكومه‌تى فيدراڵ و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانيان له‌م پڕۆسه‌يه‌دا، تاوتوێ كرد.
ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌ى بودجه‌ى گشتىی عێراق بۆ ساڵى داهاتووى ٢٠٢٠ و پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى شه‌ڕى تيرۆر، به‌تايبه‌تى پارێزگاى نەینەوا و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى تا ئێستا له‌مباره‌يه‌وه نراون، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوون.