نوچە
گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشكرای دەکات، کە بودجه بۆ نۆژهنكردنهوهی رێگهوبانی ههرچوار پارێزگای ههرێمی كوردستان تهرخان دەكرێت.
جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی ٣٣ ملیار و ٨٧٦ ملیۆن دیناری تەرخانکردووە بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانی هەر چوار پارێزگا و دوو ئیدارەکە.
گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەشڵێت، پێش ھاتنی وەرزی زستان و لە ماوەی دوو مانگ و نیودا پڕۆژهی نۆژهنكردنهوهی رێگاكان جێبەجێ دەکرێت.