بارزانی سەركۆنەی هەندێك دەزگەی راگەیاندن دەكات
نوچەنێت: تایبەت
مەسعود بارزانی سەرۆكی كوردستان، پەیامێك ئاراستەی میدیاكارانی كوردستان دەكات و داوایان لێدەكات، لە بڵاوكردنەوەی گیانی یەكڕیزی و تەبایی و هەستكردن بە بەرپرسیارێتی نەتەوەیدا، رۆڵی ئیجابی خۆیان بگێڕن.
هەروەها بەبێ ئەوەی ناوییان بهێنێت، سەركۆنەی هەندێك دەزگەی راگەیاندن دەكات، كە لە كاتی روماڵكردنەكانیاندا، جیاوازی لە نێوان كوژراوانی داعش و شەهید بوونی پێشمەرگەكاندا ناكەن، پێیان دەڵێت “جێگه‌ی داخه كه ده‌بیندرێ ژماره‌یه‌ك ده‌زگای میدیایی له هه‌واڵ و ڕاپۆرت و به‌رنامه‌كانیاندا له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخی تازه‌دا ڕه‌چاوی بنه‌ماكانی پڕۆفیشناڵیی كاری ڕۆژنامه‌وانی و فه‌همی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ڕووداوه‌كان و داب و نه‌ریت و به‌هاكانی گه‌له‌كه‌مان ناكه‌ن. له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌بیندرێ هه‌ندێ له ڕاگه‌یاندنه‌كان شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، به كوژران ناو ده‌به‌ن هه‌روه‌ك چۆن بۆ تیرۆریسته‌كانیش هه‌مان وشه به‌كار ده‌هێنن، ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره میدیایانه ڕۆڵی ئیجابیش له گواستنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان نه‌گێڕن، هیچ نه‌بێ ڕێزی ئه‌و خوێنه بگرن كه پێشمه‌رگه له‌پێناو به‌رگریكردن له خاك و كه‌رامه‌تی وڵاته‌كه‌یدا ده‌یبه‌خشێت”.
دەقی پەیامەكەی بارزانی
په‌یامی سه‌رۆك بارزانی بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و میدیاكارانی كوردستان
به‌ناوی خودای مه‌زن و دلۆڤان
له‌دوای گۆڕانكارییه خێراكانی ئه‌م دوایه‌ی عێراق بارودۆخێكی نوێ هاتۆته ئاراوه و گه‌له‌كه‌مان ڕووبه‌ڕووی ته‌حه‌دیات و ڕه‌وشێكی تازه بووه‌ته‌وه. ئه‌م بارودۆخه پێویستی به یه‌كڕیزی و تێگه‌ییشتنێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیی هه‌موو لایه‌ك هه‌یه. لێره‌دا ڕۆڵی میدیاكار و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له گواستنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان و ئاگاداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی زۆر گرنگ و یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌یه.
داوا له هه‌موو ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكار و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی بیستراو و بینراو و خوێندراو و ئه‌لكتڕۆنی ده‌كه‌م له گۆاستنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتیی نه‌ته‌وه‌یی ڕۆڵی ئێجابیی خۆیان بگێڕن.
ئه‌م قۆناغه پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی گشت لایه‌ك هه‌یه. جێگه‌ی داخه كه ده‌بیندرێ ژماره‌یه‌ك ده‌زگای میدیایی له هه‌واڵ و ڕاپۆرت و به‌رنامه‌كانیاندا له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخی تازه‌دا ڕه‌چاوی بنه‌ماكانی پڕۆفیشناڵیی كاری ڕۆژنامه‌وانی و فه‌همی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ڕووداوه‌كان و داب و نه‌ریت و به‌هاكانی گه‌له‌كه‌مان ناكه‌ن. له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌بیندرێ هه‌ندێ له ڕاگه‌یاندنه‌كان شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان به كوژران ناو ده‌به‌ن هه‌روه‌كچۆن بۆ تیرۆریسته‌كانیش هه‌مان وشه به‌كار ده‌هێنن.
ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره میدیایانه ڕۆڵی ئیجابیش له گواستنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان نه‌گێڕن هیچ نه‌بێ ڕێزی ئه‌و خوێنه بگرن كه پێشمه‌رگه له‌پێناو به‌رگریكردن له خاك و كه‌رامه‌تی وڵاته‌كه‌یدا ده‌یبه‌خشێت، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی ئاماده‌یه بۆ به‌رده‌وامیی ژیانی هاونیشتیمانانی گیانی خۆی به‌خت بكات. له‌سایه‌ی خوێنی پێشمه‌رگه‌یه كه كوردستان خۆڕاگره و ئێوه‌یش ده‌توانن كاری خۆتان به‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه ئه‌نجام بده‌ن، بۆیه هه‌موومان قه‌رزاری دلێری و گیانفیدایی پێشمه‌رگه‌ین.
به‌هیوای سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كیی گه‌لی كوردستان
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
22ـی 6ـی 2014