یەكێتی و گۆڕان كۆ دەبنەوە

0

A714یەكێتی و گۆڕان كۆ دەبنەوە

نوچەنێت: تایبەت

بەرپرسێكی یەكێتی رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ شاندی دانوستاندكاری حیزبەكەی و بزووتنەوەی گۆڕان كۆ ببنەوە و پرسی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی سلێمانی تاوتوێ‌ بكەن.
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لەتیف شێخ عومەر لێپرسراوی مەڵبەندی یەكی سلێمانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، بریارە ئەمرۆ (22/7/2014) هەردوو شاندی دانوستاندكاری یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕان كۆ ببنەوە و پرسی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی سلێمانی تاوتوێ‌ بكەن، ئەو بەرپرسەی یەكێتی ئەوەیشی راگەیاند، كە ئەمڕۆ جگە لە بزووتنەوەی گۆڕان، كۆبوونەوە لەگەڵ چەند لایەنێكی تریش ئەنجام دەدەن، چونكە وەك ئەو دەڵێت “یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پێكھێنانی حكومەتی ھەرێم پێداگربوو لەسەر پێكھێنانی حكومەتی بنكە فراوان بە ھەمان شێوەش لە حكومەتی ناوخۆیی پارێزگاكاندا ھەمان ھەڵویستی دەبێت”.
بە گوێرەی زانیارییە دزە پێكراوەكانیش، شاندی یەكێتی لەگەڵ هەر یەكە لە كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامی كۆبوونەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com