ئەزانیت چەند گەنجی کورد لە ریزی داعشدان ؟ لاهور شێخ جەنگی ئاشکرای دەکات

0

140107205110_daesh_640x360_bbc_nocreditبەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری، لاهور جه‌نگى رايگه‌ياند، 400 گه‌نجى كورد په‌يوه‌ندييان به‌ ريزه‌كانى داعشه‌وه‌ كردووه‌.

نوچە .نیت. NRT

دواى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى موسڵ و تكريت و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى كه‌ركوك و هێڵى سوننه‌نشينى هاوسنوورى هه‌رێمى كوردستان له‌ لايه‌ن داعشه‌وه‌، له‌ چه‌ند ناوچه‌يه‌كى گه‌رميان، پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌ كوردييه‌كان و چه‌كدارانى داعش روويداوه‌.
سنوری ناحیەی جەلەولا زۆرتر پێكادانی نێوان پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی لەبەرامبەر چەكدارانی داعش و گروپە توندڕەوەكانی تردا بەخۆیەوە بینیوە.
له‌ ئێستادا هێزێكی پێشمەرگە لەناوچەكە جێگیركراون و رووبەڕووبوونەوەكانیش بەردەوامن و به‌گوێره‌ى زانيارييه‌كان، چه‌كداره‌كانى داعش له‌ هه‌وڵى كۆنترۆڵكردنى ناوچه‌كه‌ و گرتنى دياله‌ن.
له‌و باره‌يه‌وه‌، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری لاهور جەنگی، كە ئێستا سەرپەرشتی هێزێكى “دژه‌ تيرۆر” ده‌كات و له‌ سنووره‌كه‌ رووبه‌ڕووى چه‌كداره‌كانى داعش بووه‌ته‌وه‌، رايگه‌ياند، “زانیاری تەواویان لەسەر چەكدارانی داعش و تەنانەت سەركردەكانیشان لایە”.
لاهور جه‌نگى له‌ ميانه‌ى به‌شداريكردنى له‌ به‌رنامه‌ى “چاوپێكه‌وتنى تايبه‌ت”دا، كه‌ بڕياره‌ شه‌وى سێشه‌ممه‌ له‌ كه‌ناڵى NRT په‌خشبكرێت، وتى: “نزیكەی 400 گەنجی كورد لەهەرێمی كوردستانەوە، چوونەتە سوریا و دواتر پەیوەندییان بە ریزەكانی داعشەوە كردووە، لەئێستاشدا بەشێكیان هاتوونەتە موسڵ و سەرپەرشتی گروپە چەكدارييەكان دەكەن”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌منييه‌ ئاشكراشيكرد، “ژمارەیەك چەكداری داعشیان بەدیل گرتووە”، بەڵام بێ‌ ئەوەی ئاماژە بەژمارەى گيراوه‌كان بكات. 
له‌ رۆژى 10ى حوزه‌يران / يۆنيى 2014،ه‌وه‌ چه‌كداره‌كانى رێكخراوى داعش، كه‌ له‌ لايه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه‌ وه‌ك رێكخراوێكى “تيرۆريستى” مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، ده‌ستيان به‌سه‌ر شارى موسڵ و تكريتدا گرتووه‌ و به‌ درێژايى هێڵى سوننه‌ نشينى دراوسێى هه‌رێمى كوردستان له‌ سنوورى سورياوه‌ تا سنوورى پارێزگاى دياله‌ له‌ خۆرئاواى عێراق بڵاوبوونه‌ته‌وه‌.
به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌كان، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هێزه‌ كوردييه‌كان و چه‌كداره‌كانى داعش زياتر له‌ ناوچه‌ى گه‌رميان و سنوورى پارێزگاى دياله‌ روويانداوه‌ و ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستانيش بيلال سلێمان له‌ باره‌ى ئه‌و شه‌ڕانه‌وه‌ رايگه‌ياند، شه‌ڕه‌كان گشتگير نيين و ئه‌وه‌ى له‌ جه‌له‌ولا و سه‌عدييه‌ رووده‌دات شه‌ڕێكى لابه‌لان.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com