ئەمڕۆ سێ وڵات لە بارەی ئێران کۆدەبنەوە

0

نوچە-هەواڵدەری فەڕەنسا

وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵاتانی ئەوروپی، ئەمڕۆ هەینی ٣٠ ئاگۆست سەبارەت بە ئێران کۆدەبنەوە.

وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا، وێڕای فدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، لە هێلسینکی پایتەختی فینلاند کۆدەبنەوە و پرسی ئێران و داهاتووی رێککەوتنی ئەتۆمی تاوتوێ و گفتوگۆی لە بارەوە دەکەن.

تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ، هەڕەشەکانی ئێرانە بۆ سەر ئاسایشی هاتووچۆی کەشتیەکان لە ئاوەکانی کەنداو و گەرووی هومز.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی بەریتانیا دەڵێت، ئەوروپا بە دوای میکانیزمی چارەسەری کێشەکانیان لە گەڵ ئێران دەگەڕێ.

دۆمینیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت، تەنها رێگەی گرەنتی کراو، رێگرتنە لە ئێران، تاکوو دەستی بە چەکی ئەتۆمی رانەگات.

راب هەروەها پشتوانی وڵاتەکەی بۆ هاوپەیمانی دەریایی دژ بە ئێرانی خستۆتەڕوو، کە ئەمریکا سەرکردایەتی دەکات و داوای لە وڵاتانی دیکەی جیهانیش کردووە، کە پەیوەستی ئەم هاوپەیمانێتیە بن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com