مەلا بەختیار: گرەنتی روونتری ئابووریمان دەوێت

0

4122141562014_mala-baxtyarمەلا بەختیار: گرەنتی روونتری ئابووریمان دەوێت

نوچەنێت: تایبەت

لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە، كە باس لەوە دەكەن، كورد بووبێتە هۆی لاواز بوونی حكومەتی ناوەندی عێراق، سەبارەت بە هەناردە كردنی نەوتی هەرێمیش دەڵێت: پاساوی خۆمان هەیە و گرەنتی روونتری ئابووریمان دەوێت.
لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئاژانسی (فرانس 24) مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، رەتی كردەوە كە كورد بووبێتە هۆی لاواز كردنی حكومەتی ناوەندی، بە وتەی ئەو: كورد هەمیشە بەشێك بووە لە چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق، نەك لاواز كردنی حكومەتی ناوەندی.
سەبارەت بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمیش، دەڵێت “ئێمە پاساوی خۆمان هەیە، بڕگەیەكی دەستووریش هەیە كە رێگەمان پێدەدات لەو ناوچانەی پێشتر نەوتی لێ دەرنەهێنراوە، نەوت دەربهێنین”.
مەلا بەختیار ئەوەیش دەخاتەڕوو، كە هەرێمی كوردستان لیژنەیەكی مفەوەزاتی لە سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی هەرێمەكە پێكهێناوە و لە داهاتوودا بەشداری گفتوگۆكانی تایبەت بە دامەزراندنی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق دەكەن، دەیشڵێت “لەگفتوگۆكانماندا لەگەڵ بەغدا، داوای گرەنتییەكی رونتری ئابووری دەكەین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com