كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو یه‌كده‌گرن، پێش پارتی ده‌كه‌ون
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
هه‌ردوو لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی، له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی یه‌كده‌گرن و لیستێكی نوێ پێكده‌هێنن، به‌و یه‌كگرتنه‌یش ریزبه‌ندی سێهه‌می لیسته‌كانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بۆ خۆیان مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن و پێش لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ون.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆ هه‌ر یه‌كه له محه‌مه‌د حه‌كیم وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و دكتۆر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌ڕێوه چوو، یه‌كگرتنی هه‌ر دوو لیستی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو، بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی راگه‌یه‌ندرا، به‌ڵام تا ئێستا یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، كه له داهاتوودا لایه‌نگری گۆڕان و یه‌كێتی كامیان ده‌كه‌ن.
ئه‌و دوو لیسته هه‌ر یكه‌یان خاوه‌ن دوو كورسی بوون، بۆیه به یه‌كگرتنیان ژماره‌ی كورسیییه‌كانیان بوون به چوار كوسی و به‌وه‌یش پێش لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌وتن، كه خاوه‌نی سێ كورسی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه.