ئەمریکا و تاڵیبان رێککەوتن

0

نوچە-الجزیرە

ئەمریکا و تاڵیبانی ئەفغانستان، لەبارەی پێکهێنانی حکومەت رێککەوتن.

کەناڵی هەواڵی جەزیرە، بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک، ئەم رێککەوتنەی ئەشکرا کرد.

بە گوێرەی زانیاریيەکانی کەناڵی جەزیرە، لە رێککەوتنی واشنتۆن و تاڵیبان، خاڵێک سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی ئینتقالی هاتووە و لە بارەی وردەکاریيەکانیشی رێککەوتن کراوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، شاندی دانوستانکاری ئەمریکا و تاڵیبان، لە سەر پێکهێنانی حکومەتی کاتی بۆ خولێکی ١٤ مانگە لە ئەفغانستان رێککەوتوون.

بە گوێرەی رێککەوتنەکە، تاڵیبانیش، لەم حکومەتە کاتییە بەشدار دەبێت و بەشێک لە وەزارەتەکان و دەزگای ئەمنیەکان وەک پشکی ئەم رێکخراوە دیاری کراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com