ترەمپ پێشنیارێک ئاراستەی روسیا دەکات

0

نوچە-سی.ئێن.ئێن

سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا فەرەنسیيەکەی، وەڵامی ئەرێنی بە پێشنیاری گەڕانەوەی روسیا بۆ بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی لووتکەی وڵاتانی پیشەسازی جیهان دەداتەوە.

سی ئێن ئێن رایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ، لە میانی ئەم گفتوگۆیەی لەگەڵ ئیمانۆێل ماکرۆن، رەزامەندی لە سەر بەشداری مۆسکۆ لە کۆبوونەوەی وڵاتانی جی
٧ خستۆتەڕوو.

ترەمپ پێشتریش رایگەیاندووە، پێشوازی لە ئامادەبوونی سەرۆکی روسیا، لە کۆبونەوەی وڵاتانی گروپی ٧ دەکات.

روسیا بە هۆکاری لکاندنی کریمە بە خاکی خۆیەوە، لە ئەندامەتی وڵاتانی جی
٧ دەرکراوە.

کۆبوونەوەی  جی ٧ بۆ ساڵی 2019، بڕیارە لە  فەرەنسا و بە میوانداری ماکرۆن بەڕێوەبجێت.

ئێران و هەڕه‌شەکانی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی جی ٧ دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com