نوچە
ئانگرێت کرامپ، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا گەیشتە هەولێر-ی پایتەختی هەرێمی کوردستان.
وا بڕیارە لەو سەردانەیدا وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە هەروەها سەردانی هێزەکانی ئەڵمانیا لە شارەکە بکات، کە بەمەبەستی ڕاهێنان و مەشق بە هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستانن.
ئەڵمانیا یەکێکە لە ئەندامانی هاوپەیمانییەتی دژی داعش لە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو. هەروەها چەند ساڵێکە تیمی سەربازیی پێشکەوتووی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان سەرقاڵی ڕاهێنان و مەشقن بە هێزەکانی پێشمەرگە.