ئێران داواکارییەکەی پژاک رەتدەکاتەوە
نوچەنێت . رادیۆ نەوا
دوای ئەوەی سیستەمێكی نوێ بە ناوی “كۆمەڵگای دیموكراتی و ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان (كۆدار)” لە لایەن بەشێك لە بەرپرسانی پژاكەوە راگەیەنرا و لە بەیاننامەیەكدا ئامادەیی خۆیان بۆ ئەنجامدانی دانوسان لە گەڵ حكومەتی تاران خستەڕوو، جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران وەڵامی ئەو داواكاریەی دایەوە.
مەنسور حەقیقەت پور، جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسیەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی ئەو وڵاتە رایگەیاند: “پژاك گروپێكی تیرۆریستی و تاوانبارە و پێویستە ئەندامەكانی دادگایی بكرێن”.
وتیشی: حكومەتی ئێران هیچ جۆرە دانوسانێك لە گەڵ ئەو گروپە دا ئەنجام نادات و بەرگری لە مافی هاوڵاتیان و سەروەری خاكی وڵاتەكەی دەكات.
ئەو پەرلەمانتارە توركە كە نوێنەری پارێزگای ئەردەبیلە، باسی لەوەشكرد، ئەو بەشە لە ئەندامانی پژاك كە تاوانیان ئەنجام نەداوە، دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان وەك هاوڵاتی ئاسایی بژین.
جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران باسی لەوەشكرد: نەك “كوردستانی ئێران” بەڵكوو “كوردستانی عێراق”یش ناتوانێت سەربەخۆ بێت، چوون هاوڵاتیانی عێراق رێگە بە پارچەبوونی خاكی وڵاتەكەیان نادەن و لە بەرامبەر هەوڵی كوردەكانی سوریا و توركیاش بۆ جیابوونەوە، حكومەتی ئەو دوو وڵاتەش بە توندی بەرپەرچیان دەدەنەوە.
رۆژی دوو شەممە 5 ی ئایار لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا كە لە بناری قەندیل سازكرا، دوو ئەندامی باڵای پارتی ژیانی ئازادی كوردستان بە ناوەكانی رێزان جاوید و زیلان تانیا دامەزراندنی سیستەمی “كۆمەڵگای دیموكراتی و ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان”یان راگەیاند و باسیان لەوەشكرد، ئامادەن بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد لە ئێران لە گەڵ حكومەتی تاران بكەونە دانوستانەوە.
…
له راگه‌یانراوێکدا کە 5ى ئایار له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا له لایەن پژاکەوە لە قه‌ندیل بڵاوکرایه‌وه، سیسته‌مێکى نوێ بۆ “تۆکۆشان و چاره‌سه‌رى پرسى کورد له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان” لەلایەن ئەو حزبەوە راگەیەنرا، تێیدا داوای گۆڕینی سیستەم و داوای گفتۆگۆ لەئێران دەکرێت.
ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌که:
لێدوانى دامه‌زراندن سیسته‌مى کۆمه‌ڵگاى دیمۆکراتیک و ئازادى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان KODAR
له‌م قۆناخه‌ى مێژوودا، سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارى جیهانى بۆ گه‌لان و نه‌ته‌وه‌کان جیا له شه‌ێ و ژینۆساید هیچى تر‌ى له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌هێناوه. شه‌ڕى نێوان هێزه‌کانى مۆدێڕنیته‌ى سه‌رمایه‌دارى و هێزه ستاتۆپارێزه‌کان له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا له لوتکه‌دا به‌رێوه ده‌چێت و له‌لایه‌کى تریشه‌وه هێزه دیمۆکراتیکه‌کانى گه‌ڵان له هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى رێگا چاره‌یه‌ک بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م قه‌یرانه قووڵه‌ن که سه‌رجه‌م هه‌رێمه‌که‌ى له خۆوه گرتووه. ده‌توانین بڵێین که شه‌ڕى جیهانى سێهه‌م له ئارادایه.
ئه‌م شه‌ڕه، له بوارى پانتایى و مه‌ودادا، له هه‌ر دوو شه‌ڕى جیهانى رابردوو، قووڵتر و درێژ خایه‌نته‌ره. هێز و پۆتانسیه‌لى خۆنوێى کردنه‌وه‌ى سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارى جیهانى له هه‌رێمه‌که‌دا نابینرێت. ئه‌و شته‌ى که رووده‌دات، ته‌نیا داڕزین و هه‌ڵوه‌شانى سیسته‌مه. ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه‌کانى ناوه‌ندگه‌راى کلاسیک، ئیتر ناتوانن به‌رده‌وامى به هه‌بوونى خۆیان بده‌ن و وه‌ڵامده‌ره‌وه نه‌بوونیان هه‌ر ده‌چێ زیاتر ئاشکرا ده‌بێت. مۆدێلى ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه و رێگه‌چاره‌گه‌لى نه‌ته‌وه‌گه‌رایانه نه‌ک ته‌نیا تێکۆشانى گه‌لان و به‌تایبه‌ت گه‌لى کوردى به ئه‌نجام نه‌گه‌یاندووه، به‌ڵکوو داوێنى قه‌یران و کێشه‌کانى به‌رفراوانتر و قووڵترکردۆته‌وه.
له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه داڕشتن و پێکهێنانى مۆدێلى دیمۆکراتیکى ئاڵته‌رناتیڤ، که تواناى تێپه‌ڕبوونى له بنبه‌ستى سه‌رچاوه گرتوو له عه‌قلیه‌تى ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه‌ى هه‌بێت، خاوه‌ن گرینگى مێژوویى و ژیانییه.
گه‌لى کورد و بزووتنه‌وه شوناسخواز و ئازادیخوازیه‌که‌ى به ساڵانه بۆ پاراستنى هه‌بوون و ئازادی، تێکۆشان ده‌کات. به پێى ئه‌زموونى مێژوویى خۆی، ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه‌گه‌رایى تێپه‌ڕاندووه و به پشتبه‌ستن به رێکارى نه‌ته‌وه‌ى دیمۆکراتیک، ئاڵته‌رناتیڤێکى نوێى بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى خۆى پێشکه‌ش کردووه. رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست له یه‌ک له قه‌یراناویترین قۆناخه مێژووییه‌کانى خۆیدا تێپه‌ر ده‌بێت و رژێمى ئێران سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى که له به‌دیهێنانى ئه‌م قه‌یرانه رۆڵى به‌رچاوى هه‌یه، زیاترین به‌شیشى له‌م قه‌یرانه به‌ر که‌وتووه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌توانین بلێین که ده‌رکه‌وتنى ئێران له ره‌وشى هه‌نووکه‌یى و سه‌قامگیر بوونى دیمۆکراسى له‌م وڵاته، راسته‌وخۆ کاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌موو رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست ده‌بێت. وڵاتى ئێران موزائیکێکى ده‌وڵه‌مه‌ندى پێکهاتوو له نه‌ته‌وه‌کان، کوڵتووره‌کان، ئایین و ئایینزا جیاوازه‌کانه که به درێژایى مێژوو به بێ کێشه و به که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌کانى یه‌کتر، به‌یه که‌وه ژیانیان به‌سه‌ر بردووه.
ئه‌م پێکه‌وه ژیانه مێژووییه، به درێژایى سه‌ده‌ى رابردوو و دواى سه‌قامگیر بوونى ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه و په‌ره‌سه‌ندنى ناسیۆنالیزمى ره‌ها، هه‌تا ئاستێکى زۆر رووبه‌رووى زیانى جیدى هاتۆته‌وه. هه‌ر ده‌چێت ئه‌م راستیه زیاتر ئاشکرا ده‌بێت که سسیسته‌مى ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه وه‌ڵامده‌ره‌وه نییه و له گه‌ڵ راستینه‌ى تاریخى و کولتوورى ئێران یه‌ک ناگرێته‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه سه‌قامگیر کردنى مودێلێکى دیمۆکراتیانه که سه‌رجه‌م جیاوازییه‌کانى ئه‌م وڵاته له‌خۆى بگرێت، پێداویستیه‌کى مێژوویى و حاشا هه‌ڵنه‌گره. له‌و باوه‌ره‌داین که هه‌ڵ و مه‌رج و ده‌ره‌تانى سه‌رجه‌م ئه‌و مۆدێلانه‌ى که له لایه‌ن هێزه ده‌ره‌کى و هه‌رێمیه‌کان ده‌سه‌پێنرێت، له ئارادا نه‌ماوه. مۆدێلى کۆنفه‌ردرالیزمى دیمۆکراتیانه و خۆبه‌رێوه‌به‌رى دیمۆکراتیک تاکه رێکار و رێچاره‌یه بۆ تێپه‌راندنى سه‌رجه‌م کێشه سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، کولتوورى و ئابوورییه‌کانى ئێران.
چاره‌سازبوونى سیسته‌مى کۆنفێدڕاڵیسمى دیمۆکراتیک به‌تایبه‌ت به هۆى یه‌کانگیر بوونى له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆکى فره‌ره‌نگى کۆمه‌ڵگا، مزگێنیده‌رى ده‌ستپێکردنى سه‌رده‌مى دیمۆکراسى راسته‌قینه به پێشه‌نگایه‌تى گه‌لى کورد له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان و ئێرانه.
پره‌نسیپه بنه‌ره‌تییه‌کانى سیسته‌مى کۆمه‌ڵگاى دیموکراتیک و ئازادى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان (KODAR) به‌م شێوه‌یه‌یه:
١. ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وه‌گه‌رایی، ئاسته‌نگییه‌کى جدییه له به‌رامبه‌ر به ده‌زگابوون و بڵاوبوونه‌وه‌ى دیمۆکراسى و ئازادى له‌ناو کۆمه‌ڵگادا. کۆمه‌ڵگایان وه‌ها تێگه‌یاندووه که تاکه رێگاى گه‌یشتن به ئازادى و به ئیراده بوونى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تی، پێکهێنانى ئه‌م مۆدێله‌یه.
هێزه هه‌ژمۆنیخوازه‌کانى سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارى بۆ گه‌یشتن به به‌هه‌ره‌ى له‌ڕاده‌به‌ده‌ر، به‌رده‌وام له رێگه‌ى سیاسیه‌تى دووبه‌ره‌کى و ئاژاوه‌نانه‌وه و هه‌ڵگیرساندنى شه‌ێ له نێوان گه‌لان، که‌ڵک له‌م سیسته‌مه وه‌رده‌گرێت. مۆدێلى ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه به دروستکردنى کۆمه‌ڵگایه‌کى یه‌کده‌ست و یه‌ک ره‌نگ، دژایه‌تى و نکۆڵى له هه‌موو ئه‌و ره‌نگ و جیاوازیانه ده‌کات که له نێو کۆمه‌ڵگادا هه‌بوونیان هه‌یه. سیسته‌مى KODAR له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م ره‌وشه، مۆدێلێکى ناده‌وڵه‌تى و دیمۆکراتیکه که ئازادى و ئیراده‌ى گشت جیاوازییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له خۆوه ده‌گرێت و به تێپه‌ێ کردنى عه‌قلیه‌تى به‌رژه‌وه‌ندیخوازى سیسته‌مى سه‌رمایه‌داری، قه‌یرانه‌کان تێپه‌ڕده‌کات و ئاشتى و پێکه‌وه‌ژیان به‌دى ده‌هێنێت.
٢. سیسته‌مى KODAR له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تێڕوانینه‌ى که کۆمه‌ڵگا به هیچ ده‌زانێ و هه‌روه‌ها ئه‌و روانگه‌یه که تاکگه‌رایى ره‌هاى لیبڕاڵ په‌ره پێده‌دات، تێکۆشان ده‌کات و هاوسه‌نگى نێوانى کۆمه‌ڵگا و تاک به بنه‌ما ده‌گرێت.
٣. له سیسته‌مى KODAR ناوه‌ندى بڕیاردان کۆمه‌ڵگا بۆخۆیه‌تی. گفت‌وگۆ، بڕیاردان و جێبه‌جێ کردنی، له‌لایه‌ن هێزه دیمۆکراتیکه‌کانى کۆمه‌ڵگا و له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ڵبژاردن پێکدێت. دیمۆکراسى به شێوه‌ى راسته‌وخۆ و به به‌شدارى سه‌رجه‌م جیاوازییه‌کانى کۆمه‌ڵگا، به گونجاوترین شێواز به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌م سیسته‌مه‌دا که‌سانى هه‌ڵبژێردراو و به‌ڕێوه‌به‌ر، ته‌نیا مافى جێبه‌جێ کردنى بڕیاره‌کانى کۆمه‌ڵگایان هه‌یه.
٤. له سیسته‌مى KODAR ، بڕیار و په‌سه‌ندکراوه‌کان له‌لایه‌ن مه‌جلیسى گوند، ناوچه(به‌خش) و مه‌جلیسى گه‌ره‌ک و هه‌رێمه‌کانى شار وه‌رده‌گیردرێت. باوڕپێکراوترین ده‌زگاى بڕیاردان، مه‌جلیسه‌کانى گه‌لن. بڕیاره‌کان له‌لایه‌ن کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌ر که نوێنه‌رانى هه‌موو جیاوازیه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستانه، ده‌که‌وێته بوارى کردارییه‌وه.
٥. سیسته‌مى KODAR، سیسته‌مێکى دیمۆکراتیکه که تێیدا هه‌موو چین و توێژ و جیاوازێ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و له سه‌روى هه‌مووان ژنان و جه‌وانان، له‌سه‌ر بنه‌ماى هاووڵاتى ئازاد و یه‌کسان، مه‌جلیسه‌کانى هاووڵاتى ئازاد و یه‌کسان پێکده‌هێنن. هێزى خۆى له هه‌موو گۆره‌پانه‌کانى کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی، ئابووری، زانستی، هونه‌ری، سیاسی، پاراستنی، دیپلۆماتیک و حقووقی، له هێزى زاتى ره‌نگه‌کانى ناو کۆمه‌ڵگا وه‌رده‌گرێت.
6. دان و سه‌ندنه‌کانى سیسته‌مى KODAR له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت، به‌رێگاى فۆرموولاسیۆنى “ده‌وڵه‌ت + دیمۆکرسی” رێکده‌خرێن. بنه‌ماى ئه‌م بابه‌ته، رێککه‌وتنێکى به پره‌نسیپه که به‌پێى په‌سه‌ند کردنى دووڵایه‌نه‌ى ده‌وڵه‌ت و سیسته‌مى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى کۆمه‌ڵگاى دیمۆکراتیک وه‌دى دێت. KODAR به بێ ره‌د و نکۆڵى کردنى ده‌وڵه‌ت و یاخود په‌یوه‌ستبوون به ده‌وڵه‌ته‌وه، مۆدێلێکه که سه‌قامگیر کردنى دیمۆکراسى له کۆمه‌ڵگا به بنه‌ما وه‌رده‌گرێت.
٧. که‌مترین مه‌رجى پێویست بۆ ئه‌وه‌ى که KODAR بتوانێت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى ئێران له‌ژێر بانێکى سیاسى هاوبه‌ش به‌سه‌ربه‌رێت، په‌سه‌ندکردنى ستاتۆى خۆبه‌رێوه‌به‌رى دیمۆکراتیک له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌یه. ده‌بێت ئه‌وه ده‌ستنیشان بکرێت که ئامانج له خۆبه‌رێوه‌به‌رى دیمۆکراتیک به‌شدار بوون له پێکهاته‌ى ده‌وڵه‌ت نییه، به پێچه‌وانه‌وه پێکهێنانى به‌رێوه‌به‌رى یا ئۆتۆریته‌ى دیمۆکراتیکى کۆمه‌ڵگایه له‌چوارچێوه‌ى سنووره‌کانى ئێستاى ئێران دا. ئاشکرایه که گه‌یشتن به وه‌ها ستاتۆیه‌ک له رێگه‌ى یاساى بنه‌ڕه‌تى دیمۆکراتیک پێکدێت که نیشانده‌رى رێککه‌وتنى نێوان کۆمه‌ڵگاى دیمۆکراتیک و ده‌وڵه‌ته. له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و حاڵه‌ته، KODAR به شێوه‌یه‌کى ته‌ک لایه‌نه بۆ پێکهێنانى خۆبه‌رێوه‌به‌رى دیمۆکراتیک هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت.
٨. ئازادى ژن، یه‌کێک له پره‌نسیپه‌کانى سیسته‌مى KODAR ه. ئاستى ئازادى کۆمه‌ڵگا، په‌یوه‌سته به ئاستى ئازادى ژنانه‌وه. بى ژن، سیاسه‌تى دیمۆکراتیک به‌رێوه ناچێت و ناتوانرێت په‌ره به ئاشتى بدرێت و پارێزگارى له ژینگه‌ش بکرێت. ژنان به شێوه‌ى کۆنفێدڕال، ئۆتۆنۆم و تایبه‌ت له سیسته‌مى KODARدا جێگه ده‌گرن و خۆیان به رێکخستن ده‌که‌ن.
٩. جه‌وانان، خاوه‌ن رۆڵێکى پێشه‌نگ و بناخه‌یى له سیسته‌میKODAR ن. جه‌وانان هێزێکى دیمۆکراسیخواز و ئازادیخوازن که له پێشخستنى کۆمه‌ڵگایه‌کى ئه‌خلاقى و سیاسى رۆلێکى به‌رچاویان هه‌یه. جه‌وانان به شێوه‌ى پێکهاته‌یه‌کى کۆنفێدڕاڵ و ئۆتۆنۆم، له سیسته‌مى KODAR دا جێگا ده‌گرن و خۆیان به رێکخستن ده‌که‌ن.
١0. مۆدێرنیته‌ى سه‌رمایه‌دارى له‌رێگه‌ى سه‌رمایه‌په‌ره‌ستی، ئه‌ندۆسترالیالیزم و ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه گه‌رایی، زیانى جیدیان به‌سه‌ر ژینگه هێناوه. KODAR به هه‌ستیارى و هۆشیارییه‌وه له‌گه‌ڵ پرسى ژینگه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات و له‌گه‌ڵیدا هاوئاهه‌نگ و ته‌بایه. به رێبازى سه‌رله‌نوێ ژیاندنه‌وه‌ى فه‌رهه‌نگى کۆمه‌ڵگاى ژینگه‌پارێز، له‌به‌رامبه‌ر فه‌تح گه‌رایی، کاولکارى و داگیرکارى به‌ربه‌ره‌کانێ ده‌کات و ئابوورى و کۆمه‌ڵگایه‌کى ژینگه‌پارێزانه به بنه‌ما وه‌رده‌گرێت.
١1. KODAR، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى هێزه هێرشکاره ده‌ره‌کییه‌کان و ده‌ستێوه‌رده‌انى هێزه پاوانخوازه ناوخۆییه‌کان و هاوکات ده‌ستێوه‌ردان و هێرشى چینى ده‌سه‌ڵاتخوازى ناوکۆمه‌ڵگا، خاوه‌نى هێزى پاراستى زاتییه. له سیسته‌مى KODAR هه‌ر یه‌کینه‌یه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تى به پێى بنه‌ماى گه‌ردوونى پاراستنى زاتی، پارێزگارى له خۆى ده‌کات، به‌ڵام ئه‌مه به‌واتاى ئه‌رته‌شسالارى نییه. ئه‌گه‌رچى یه‌کینه‌کانى پاراستنى زاتى ده‌ستپێشخه‌رى پێویستیان هه‌یه، به‌ڵام له‌ژێر چاودێرى ئۆرگان و ده‌زگاکانى سیاسه‌تى دیمۆکراتیک دان.
دامه‌زراندنى KODAR ده‌ستکه‌وتى تێکۆشانى به‌رده‌وامى گه‌لى کورد و هه‌زاران شه‌هێدێکه که له پێناو ئازادى ژیانیان به‌خت کردووه. کۆمه‌ڵگاى دێمۆکراتیک و ئازادى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان KODAR شیاوترین وڵام بۆ فیداکارى و له‌خۆبردوویى گه‌لى کورد و ره‌نجى سه‌رجه‌م ئه‌و دایکانه‌یه که ماندوونه‌ناسانه له پێناو ژیانێکى ئازاد و شه‌رافه‌تمه‌ندانه تێکۆشانیان کرد. به‌شدارى له‌م سیسته‌مه هه‌نگاوێکى مێژوویى به‌ره‌و ئازادى و دیمۆکراسى ده‌بێت. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بانگ له‌سه‌رجه‌م گه‌لى کورد له رۆژهه‌ڵاتى کورستان و ئێران ده‌که‌ین که به به‌شدارى خۆیان، خاوه‌ندارییه‌تى له ناسنامه‌ى دیمۆکراتیکى خۆیان بکه‌ن. هاوکات بانگ له‌سه‌رجه‌م سازی، رێکخستن، پارت، رووناکبیران و که‌سایه‌تێ ئازادیخوازه‌کانى کورد ده‌که‌ین که پشتیگرى و به‌شدارى له سیسته‌مى KODAR بکه‌ن. دامه‌زراندنى KODAR به‌واتاى قۆناخێکى نوێى له تێکۆشانى دیمۆکراتیک و ئازادیخوازانه له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان و ئێرانه. له‌و باوه‌ره‌داین که ده‌رفه‌تێکى مێژوویى بۆ پێک هێنانى به‌ره‌ى گۆرانکارى دێمۆکراتیانه له ئێران ره‌خساوه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بانگى پشتگیرى و هاوکارى بۆ ئه‌م قۆناخه نوێیه له تێکۆشان، له سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه ده‌که‌ین که داخوازى گۆرانکارى دیمۆکراتیک، پێکه‌وه ژیانى گه‌لان و چاره‌سه‌رى دیمۆکراتیکى کێشه‌کانیان له ئێران دا هه‌یه.
کۆمارى ئیسلامى ئێران پێویسته دامه‌زراندنى KODAR وه‌ک ده‌رفه‌تێک بۆ گۆرانکارى له سیاسه‌تى خۆى سه‌باره‌ت به گه‌لانى ئێران بنرخێنێت و ده‌ست له ره‌وانگه‌ى ئاساییشى له‌به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م گه‌لانى ئێران به‌ربدات. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا KODAR کۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ چاره‌سه‌رى دیمۆکراتیانه‌ى کێشه‌ى کورد و کێشه‌کانى دیمۆکراسى له ئێران بانگهێشتى دیالۆگ و موزاکه‌ره ده‌کات و ئاماده‌بوونى خۆى له پێناو کرانه‌وه‌ى دیمۆکراتیانه ئیعلان ده‌کات.
له کۆتاییدا دامه‌زراندنى سیسته‌مى کۆمه‌ڵگاى دیمۆکراتیک و ئازادى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان KODAR له‌سه‌رجه‌م گه‌له‌که‌مان له هه‌موو به‌شه‌کانى کوردستان و به‌تایبه‌ت گه‌له‌که‌مان له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان و ئێران، سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان و هه‌موو تێکۆشه‌ران و ئازادیخوازان پیرۆزبایى ده‌که‌ین.
هاوسه‌رۆکایه‌تى کۆنسه‌ى به‌رێوه‌به‌ری
کۆمه‌ڵگاى دیمۆکراتیک و ئازادى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان — KODAR
5ى گوڵانى 2014