نوچەنێت-قطرە
ئەنیستیتۆی بێلینگ کات بۆ کاروباری رۆژنامەوانی، لە دوایین راپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە دۆخی ئیستای پەکەکە (پارتی کرێکارانی کوردستان) و داهاتووی ئەم پارتە کوردیەی باکوری کوردستان دەڵێت، داهاتووی پەکەکە بەستراوەتەوە بە ئایندەی یەپەگە لە رۆژئاوای کوردستان.
بێلینگ کات لە راپۆرتێکدا بە ئاماژەدان بە ئۆپەرایسۆنە سەربازیەکانی سوپای تورک بۆ سەر پەکەکە، نووسیویەتی: دەوڵەتی ئەنقەرە لە دوای تێکچوونی ئاگربەست ساڵی ٢٠١٥ و دواتر کودەتای سەربازی لەم وڵاتە، گوشارەکانی بۆ سەر کوردەکان زیاتر کردووە و لە رووی سەربازییەوە جموجۆڵەکانی بۆ سەر شەڕڤانانی ئەم رێکخراوە کوردیە توندتر کردۆتەوە.
بێڵدینگ کات، ئەم جووڵە سەربازیانەی وەک بەشێک لە ستراتیژی نوێی ئەمنی ئەنقەرە بۆ سەر پەکەکە وەسف کردووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی بێڵدینگ کات، ئەم ستراتیژیەی تورکیا کورت ماوە و ناسەرکەوتووە بوو و هەوڵی سەرەکی ئەنقەرە، گوشاری زیاترە بۆ سەر پەکەکە.
بە گوێرەی راپۆرتەکە، ئەگەر بێتو یەپەگە لە رۆژئاوای کوردستان، پێگەی خۆی قایمتر بکات، ئەوە دەرفەتێکە لە بەردەم پەکەکە، کە بتوانێ بەردەوامی بە کاروچالاکیەکانی خۆی بدات.
بێلدینگ کات ئەوە دەخاتەڕوو، کە هەموو هەوڵی ئەنقەرە لەناوبردنی دەسەڵاتی خۆجێیی یەپەگەیە لە سوریا و ئەگەر تیایدا سەرکەوتوو بێت، مانای وایە، کە پەکەکەی بە رادەیەکی زۆر خستۆتە ژێر گوشارەوە.