دلاوەری حاجی عوسمان: بەکار ئاسانی دەوڵەتێک یەکێتی هەوڵی تەزوێرێکی ئاشکرای دا، بەڵام نەیانتوانی

0

دلاوەری حاجی عوسماندلاوەری حاجی عوسمان: بەکار ئاسانی دەوڵەتێک یەکێتی هەوڵی تەزوێرێکی ئاشکرای دا، بەڵام نەیانتوانی

نوچەنێت
دلاوەری حاجی عوسمان، پێشمەرگەی دێرین و هەڵسوڕاوی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان، یەکێتی تۆمەتبار دەکات بەوەی، بەزەبری هێز، هەوڵی تەزوێرێکی ئاشکرای داوە، ئەوەش دەخاتەڕوو کە زانیویانە لەلایەن چ دەوڵەوتێکەوە کار ئاسانی بۆ ئەو هەوڵەی یەکێتی کراوە، بەڵام وەک رایدەگەیەنێت، لەدواین بژاردنی دەنگەکاندا بزوتنەوەی گۆڕان 88 هەزار دەنگ لەپێش لیستی یەکێتییەوەیە.
راگەیاندنەکانی یەکێتی و بەشێک لەچاودێران وایدەخەنەڕوو، کە دەنگەکانی یەکێتی روو لەزیادبونەوە، قوباد تاڵەبانی کوڕی سکرتێری یەکێتیش رایگەیاندبوو، کە “یەکێتی هەستایەوە”، لەبەرانبەردا، دلاوەری حاجی عوسمان فەرماندەو پێشمەرگەی دێرینی یەکێتی، و هەڵسوڕاوی دیاری ئەمرۆی بزوتنەوەی گۆڕان، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لەفەیسبووک نوسیوتی”يەكيتى ويستى به زه برى هێز و تەزويرێكى ئاشكرا كه هه مومان پێمانزانى لەلايەن چ دەوڵەتێكەوه كارئاسانى بۆ كراوه، به هاوكارى هاورێ تۆفيقى كۆميسونى باڵاى ناسەربەخۆى هەڵبژاردنەكان، ئەنجامی دەنگدانی خەڵکی ئەو سلێمانی بگۆڕێت، بەڵام نەيانتوانى دژ بەبڕيارى گەل بوەستن، مشتەكۆڵه ى گۆرانخوازان، درەوشەى ئەم هاوپەيمانانەى چه مانده وە”.
ئەوەش ئاشکرادەکات، لەدواين بژاردنى سەد لەسه دى دەنگەكانى سلێمانيدا، “بزوتنه وه ى گۆران به زياتر له 88 هه زار دەنگ لەپێش ليستى يه كێتیەوەيه”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com