پارتی و گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتوو: لەسلێمانی هەوڵی ساختەکاری هەیە. ….یەکێتی: پارتی و گۆڕان پلانی هاوبەشی ساختەکارییان هەیە
نوچەنێت
لەشاری سلێمانی بزوتنەوەی گۆڕان، یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان، كۆمەڵی ئیسلامی، پارتی دیموكراتی كوردستان، راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە، تێیدا رایدەگەیەنن کە هەندێ لایەنی حزبی لەهەوڵدان بۆ ساختەکردن، لەبەرانبەریشدا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە، تێیدا رایگەیاند کە لەلایەن پارتی و گۆڕان ەوە هەوڵێکی چەواشەکاری لەئارادایە بۆ پەردەپۆشکردنی پلانی ساختەکاری لەلایەن ئەو دوو لایەنەوە.
دەقی راگەیەنراوی بزوتنەوەی گۆڕان _ یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان_ كۆمەڵی ئیسلامی – پارتی دیموكراتی كوردستان
بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان
راگەیەندراوێكی هاوبەش لە لایەن لایەنەكانی
(بزوتنەوەی گۆڕان _ یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان_ كۆمەڵی ئیسلامی – پارتی دیموكراتی كوردستان)
جەماوەری سەربەرزی كوردستان، ئەی ئەوانەی دەتانەوێت بە دەنگەكانتان ئایندەیەكی گەشتر مسۆگەر بكەن بۆ گەلەكەتان، لەم كاتەدا كە لە گەرمەی پرۆسەی دەنگدان بەپێویستی دەزانین سەرنجتان بۆ ئەم چەند راستیە رابكێشین:
دەنگدەری ئازیز :
1.دەنگدان مافێكی خۆتەو ئەركێكی نیشتمانییە بۆیە داواكارین بەوپەڕی هیمەتو جۆش و خرۆشەوە لەم چەند كاتژمێرەی ماوە روەو سندوقەكانی دەنگدان بڕۆن بۆ ئەوەی رێبگرن لەهەر تەزویرو ساختەیەك كە نەچونی ئێوە زەمینەی بۆ ساز دەكات .
2. داواكارین هەمو لایەنە پەیوەندیدارەكان وشیارانە مامەڵە بكەن و رێگربن لە دەستتێوەردانی هەندێ لایەنی حیزبی و سەربازی كە لێرەو لەوێ لە دەوروبەری بنكەكانی دەنگداندا لەدەرەوەی رێنماییەكانی كۆمسیۆن كاردەكەن‌و لەهەوڵدان بۆ كاری ساختەكردن.
3. هەوڵێكێك لەئارادایە بۆ ساختەكردن ، كە لە چەندین شوێن رێی لێ گیراوە، داواكارین لە بریكارەكانمان لەسەر صندوقەكانی دەنگدان ، چاودێرە ناوخۆیی‌و نێودەوڵەتیەكان رۆڵیان هەبێت لە چاودێریكردنی پرۆسەكە بەگشتی‌و بەتایبەتی لەكاتی ژماردنی دەنگەكان‌و گواستنەوەیان بۆ بنكەكانی جیاكردنەوەو ژماردنی دەنگەكان بەمەبەستی مسۆگەركردنی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد وە هەروەها هۆشداری دەدەین بۆ هەمو ئەوانەی كە ساختەكاری دەكەن یان بەشداری تێدا دەكەن یان ئاسانكاریی بۆ دەكەن وە هەمو كەموكورتی پرۆسەكە دەخەینە ئەستۆی بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، چونكە ئێمە ماوەیەك پێش ئێستا كۆمسیۆنمان ئاگادار كردووەتەوە و پێمان وایە بەڕێوبەری لقی سلێمانی لە ئاستی ئەم بەرپرسیاریەتیەدا نەبووە.
لەگەڵ ڕێزدا …
….
وەڵامی یەکێتی
ده‌قی ئاگادارییه‌كه:
ئاگاداریه‌ك له‌مه‌ڵبه‌ندی 1 ی رێكخستنی سلێمانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه
هاوولاَتیانی خۆشه‌ویستی سلێمانی
هه‌موو لایه‌ك ئاگادارده‌كه‌ین كه هه‌وڵێكی چه‌واشه‌كاری له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و هاوپه‌یمانه تازه‌كه‌یان (پارتی دیموكراتی كوردستان) له‌گه‌ڕدایه بۆ په‌رده‌پۆشكردنی پیلانه هاوبه‌شه‌كه‌یان بۆ ساخته‌كاری دژ به‌یه‌كێتی.
داوا له‌هه‌مووان ده‌كه‌ین به‌هه‌ر شێوازێك له‌ده‌ستیان دێت رێگربن له‌م پیلانه هاوبه‌شه و به‌رگری له‌ده‌نگه‌كه‌یان و له یه‌كێتیه‌كه‌یان بكه‌ن.
مه‌ڵبه‌ندی 1 ی رێكخستنی سلێمانی(ی.ن.ك)