پەژاک گۆڕانکاری لەسیاسەت و شێوەی خەباتی خۆی رادگەیەنێت، بانگهێشتی راگەیاندنەکان دەکات
نوچەنێت
لە بانگهێشت نامەیەکدا کە بۆ دەزگاکانی راگەیاندنی ناردووەو وێنەیەکی نێردراوە بۆ نوچەنێت، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان “پەژاک” داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکات، بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی بکەن، کە ئەو پارتە لەبارەی سیاسەت و شێوەی خەباتیان لەداهاتوودا، سازی دەکەین.
دەقی بانگهێشتنامەکە
بانگهێشت نامه بۆ کۆنفرانسی راگه‌یاندن
وێرای سلاو و رێز
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و گۆرانکاریانه‌ی که ئه‌مڕۆ له ئاستی جیهان و هه‌رێمه‌که و به تایبه‌تی له کوردستاندا له ئارادایه و ئه‌م قۆناخه هه‌ستیار و مێژووییه‌ی که گه‌لی کوردی تێدا تێپه‌ر ده‌بێت، پێویستمان به گۆڕانکاری له سیسته‌می ناوخۆیی پارتیمان و شێوازی تێکۆشانمان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بینی، هه‌روه‌ها هه‌لوێستی پارتیمان له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و چاره‌سه‌رنه‌کردنی پرسی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاگاداری به‌رێزتان ده‌که‌ین که بۆ رۆژی دوو شه‌ممه 5 مانگی گولان(5.5.2014) له بناری قه‌ندیل، له‌لایه‌ن پارتی ژیانی ئازادی کوردستان کۆنفرانسێکی راگه‌یاندن ده‌به‌سترێت..
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی به ژماره ته‌له‌فۆنانه‌وه بکه‌ن:
07501634622
07505841493