ساختهكارێكی پاسپۆرت و ڤیزا ده‌ستگیر كرا
نوچەنێت
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند لەسەر سکاڵای چەندین هاوڵاتی و دوای دوو رۆژ چاودێریکردنی ساختەکارێکی پاسپۆرتیان دەستگیرکرد و لەکاتی دەستگیرکردنەکەشی پۆلیس لە ئۆتۆمبێلەکەیدا دەستی بەسەر چەندین پاسپۆرتدا گرت.
له‌وباره‌یه‌وه ڕائید كاروان شێخ عهبدوكهریم وته‌بێژ و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند” چه‌ند هاووڵاتییه‌ك سه‌باره‌ت به‌م تۆمه‌تباره سکاڵایان تۆماکرد، كه كاری ساخته و ته‌زویری له‌گه‌ڵ كردوون، تواندرا دوای دوو رۆژ له چاودێریكردنی تۆمه‌تباره‌كه، ده‌ستگیر بكرێت و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند پاسپۆرتێكی هاووڵاتیانیشدا گیراوه كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا بووه”.
وتەبێژی پۆلیس وتیشی” دوای وه‌رگرتنی وته‌ی تۆمه‌تبار ( م م ع ) ته‌مه‌ن ( ٣٤ ) ساڵ، دانی به تاوانه‌كه‌یدا نا، كه به ناوی كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی بۆ گه‌شتوگوزار، به فێڵ پاره‌ی له هاووڵاتیان وه‌رگرتووه به ناوی وه‌رگرتنی ڤیزا و دواتر هه‌ندێك له ڤیزاكان ته‌زویر بووه و خۆی لییان ون كردووه و بڕه‌پاره‌یه‌كی زۆریشی بردووه”.
رائید کاروان داواش دەکات” هه‌ر هاووڵاتییه‌ك به‌م جۆره فێڵی لێ كراوه، بۆ تۆماركردنی سكاڵا له‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌كه، سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسی حدیاب بكات له عه‌ینكاوه” چونکە ” په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ تۆمه‌تباره‌كه كراوه‌ته‌وه و خراوه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه”.