پەیامێک لە “سامان سیوەیلی”یەوە بۆ کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و دەرونناسانی کوردستان

0

10245276_690996297606253_2182000009244698053_nپەیامێک بۆ بەڕێز (کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و دەروونناسانی کوردستان)
بەڕێز کاک جەزا حەمە ساڵح، سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و دەروونناسان.
لەڕێی بەڕێزیشتانەوە سەرجەم توێژەرانی دەروونی و کۆمەڵایەتی بەڕێز
خوشکان و برایانم .. هاوپیشە و هاوڕێیانی ئازیزم
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت
پاش ئەوەی لە سایتی خەندان پەیامێکی بەڕێزتانم بەرچاو کەوت کە تیایدا داواتان لە لیست و کاندیدەکان کردووە کە لە حکومەت و پارلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی داهاتوودا، گرنگی بە توێژەرانی دەروونی و کۆمەڵایەتی بدەن و کار بۆ دامەزراندن و دەرماڵەی پیشەیی توێژەرانی بەڕێز بکەن، بەپێویستم زانی ئەم پەیامە ئاڕاستەی بەڕێزتان بکەم:
خوشک و برایانم .. توێژەرانی دەروونی و کۆمەڵایەتی خۆشەویست، برا و هاوپیشە و هاوڕێی دڵسۆزتان کە ئێستا یەکێکە لەو کاندیدانەی پەیامەکەی بەڕێزتان دەمگرێتەوە، دەخوازم بە بەڕێزتان ڕابگەیەنم کە ئەم برا و هاوڕێیەتان وەک کاندیدی ژمارە (٢٥) لەسەر لیستی (٢١٣) ئەگەر متمانەی بەڕێزتان و دانیشتووانی بەوەفا و سەربڵندی پایتەختی ڕۆشنبیری کوردستان .. سلێمانی خۆشەویست و ناوچەکانی ئەم پارێزگایە بەدەست بهێنم، بەڵێنتان پێدەدەم کە ئەم برایەتان لەپێشەنگی ئەو کەسانە دەبێت کە هەموو هەوڵێک دەدەم، بۆ هێنانە دی گشت خواستە ڕەواکانی ئێوەی خۆشەویست، ئەم برا و هاوڕێیەتان بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو هەمیشە لە خزمەتتاندا بووم و هاوکارتان بووم.

بەدڵنیاییەوە ئەگەر متمانەی ئێوەی خۆشەویست بەدەست بهێنم هەمووتان دڵنیا دەکەمەوە کە لە ئەولەویاتی کارنامەی مندا، گرنگیدان بە خواستە ڕەواکانتان جێگەی خۆی گرتووە، بەر لەوەی ئەم پەیامەی بەڕێزتان بڵاو بکرێتەوە ئەم برایەتان لە پەیامێکمدا ئاماژەم بەوەداوە کە ئەگەر متمانەی دانیشتووانە بەئەمەک و بەوەفاکەی شاری هەڵمەت و قوربانی بەدەست بهێنم ئەوا نیوەی ئەو موچە و ئیمتیازاتانەی پارلەمانتار هەیەتی، دەیخەمە خزمەتی چەند پرۆژەیەکەوە کە لەپێش هەموویانەوە کار و چالاکیەکانی توێژەرانی بەڕێزە.
لە کۆتاییدا پشتگیری خۆم بۆ سەرجەم داوا ڕەواکانتان دەردەبڕم، بەڵێنتان پێدەدەم ئەگەر متمانە بەدەست بهێنم یان نا هەر داکۆکیکارێکی سەرسەختی داوا ڕەواکانتان دەبم، هەروەکو چۆن لەچەند ساڵی ڕابردوودا هەمیشە هاوکارتان بووم.
ڕێز و خۆشەویستیم بۆ هەمووان .. هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک.
برا و دڵسۆزتان
سامان سیوەیلی
کاندیدی ژمارە (٢٥) لەسەر لیستی (٢١٣)

بۆ خوێندنەوەی پەیامەکەی کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و دەرونناسانی کوردستان کلیک بکە…..

كۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسان داوایه‌ك ئاراسته‌ی‌ لیست و كاندیده‌كان ده‌كه‌ن

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com