نوچەنێت
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی ژماره ٧ـی ئاسایی لە رۆژی سوێندخواردنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان بانگهێشت دەکات.
لە بانگهێشتنامەیێکدا د. ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە “بە پشتبه‌ستن به حوكمی بڕگەی (سێیه‌م)ـی مادده‌ی (١٨) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره (٧)ـى ئاسایى، ســـاڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق له كاتژمێر ١١ـی پێشنیوه‌رۆى رۆژی دووشه‌ممه، رێكه‌وتی ١٠-٦-٢٠١٩، سه‌باره‌ت به سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان-عێراق”.
سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوە کردووە “له‌به‌ر ئاماده‌بوونی میوانان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و نه‌بوونی شوێنی پێویست له ته‌لاری په‌رله‌مان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، بریاری دا ئه‌م دانیشتنه له هۆڵی (سه‌عد عەبدوڵڵا له‌شاری هه‌ولێرى پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بێت”.
دەقی بانگهێشتنامەکەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
