ماکرۆن و ترەمپ لەبارەی ئێران کۆدەبنەوە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی جون، لە گەڵ هاوتا ئەمریکیەکەی، سەبارەت بە چەند پرسێکی هەستیار و یەک لەوان هەڕەشە و مەترسیەکانی ئێران کۆدەبێتەوە.

ئەم کۆبوونەوەی نێوان ماکرۆن و دۆناڵد ترەمپ، بڕیارە لە شاری کان، هەڵکەوتوو لە باکوری فەرەنسا بەڕێوەبچێت و بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، ئێران و سیاسەتی ناوچەیی ئەم وڵاتە لە تەوەرە سەرەکیەکانی ئەم دیدارەن.

کۆشكی ئەلیزە لە بەیانێکدا لە بارەی سیاسەتی بەرەنگاربوونەوەی ترەمپ بەرامبەر بە ئێران، هۆشداری داوە و دەشڵێت “بەردەوام بوونی گوشارەکانی واشنتۆن بۆ سەر ئێران، ئەگەری شەڕی بەدواوەیە”.

ترەمپ پێشتر بە ماکرۆنی گوتووە، کە دەبێ گوشارەکانی سەر ئێران توندتر بکەنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com