کۆبوونەوەی نائاسایی مەککە بەڕێوەدەچێت

0

نوچەنێت-الجزیرە

دوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هاریکاری وڵاتانی کەنداو و کۆمکاری عەرەبی، کە لە سەر داوای شای سعودیە پێکدێت، بڕیارە ئەمرۆ پێنجشەممە ٣٠ی مەی لە شاری مەککە بەڕێوەبچێت.

بە گوێرەی کەناڵی جەزیرە «شیخ عبدالله بن ناصر آل ثانی» ،سەرۆکوەزیرانی قەتەر، یەکێک لە ئامادەبووانەی ئەم کۆبوونەوەیە نائاساییەی مەککەیە.

هەروەها بڕیارە سبەی هەینی، کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری ئیسلامی لە شاری مەککە دەستپێبکات.

وەزیری دەرەوەی سعودیە پێشتر رایگەیاندووە، ئەم کۆبوونەوانەی بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوە  و وەرگرتنی هەڵوێستی هاوبەش لە دژی سیاسەتی تێکدەرانەی ئێران بەڕێوەدەچێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com