خامنەیی: ئەمریکا دەڵێت گفتوگۆ، ئێمە دەڵێین نا

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

عەلی خامنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، لە دوایین هەڵوێستی بەرامبەر بە پێشنیاری گفتوگۆ لە گەڵ واشنتۆن دەڵێت: بە هیچ شێوەیەک ئامادە نین لە سەر پرسە هەستیار و نامووسیەکانی شٶڕشی ئیسلامی و توانای سەربازیمان دانوستان و گفتوگۆ بکەین.

رابەری کۆماری ئیسلامی دەشڵێت، مەبەستی رۆژئاواییەکان لە گفتوگۆ دانوستانکردنە لە گەڵ ئەمریکا، ئێمە لە گەڵ ئەمریکا ناکەوینە دانوستانەوە.

بە گوتەی عەلی خامنەیی، ئێران لە گەڵ ئەوروپیەکان و لایەنەکانی دیکە، هیچ بەربەست و کێشەیەکی بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ نییە.

خامنەیی لە دڕێژەدا دەڵێت “ئەمریکیەکان دەڵێن گفتوگۆ، ئێمەش دەڵێین نا”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com