دوو وەزیری کورد بە تکاکردن دوای مالیکی دەکەون، تا رازی بێت موچە بنێرێت بۆ کوردستان
نوچەنێت . KNN
د.خه‌یروڵا حه‌سه‌ن وه‌زیری بازرگانی عێراق، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر 4ی KNNدا، باسی چۆنێتی ره‌زامه‌ندبوونی مالیكی ده‌كات، له‌سه‌ر ناردنی موچه‌ی مانگی 2ی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌ره‌تای قسه‌كانی د. خه‌یروڵا حه‌سه‌ن له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونیی به رونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌ستی پێكرد و وتی: “له‌به‌رئه‌وه‌ی بودجه‌ی 2014 په‌سه‌ند نه‌كراوه، به پێی یاسای كارگێری دارایی، ئه‌بێت 1 له‌سه‌ر 12 ی بودجه بدرێت به پارێزگاكان، تا ئه‌و كاته‌ی بودجه په‌سه‌ند ده‌كرێت”.
وتیشی: “حكومه‌تی عێراق، ئه‌و رێژه‌یه‌ی ناردووه بۆ پارێزگاكان، به‌ڵام بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌نها پاره‌ی موچه‌ی ناردووه، كه ئه‌ویش 566 ملیار دیناره، ته‌نها بۆ مانگی یه‌ك”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆ مانگی یه‌ك 844 ملیار دیناره نه‌ك 566 ملیار،پاره‌كه‌ش به‌شی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ناكات، چونكه ئه‌و رێژه‌یه له 17% یه، به‌ڵام فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له %24ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق پێكده‌هێنن”.
سه‌باره‌ت به‌پاره‌ی مانگی شوبات، وه‌زیری بازرگانی عێراق ده‌ڵێت: “تا ئێستا حكومه‌تی عێراق، پاره‌ی ئه‌م مانگه‌ی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه”.
د.خه‌یروڵا ئاشكراشیده‌كات، له باره‌ی نه ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌وه، قسه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی عێراق، كرد، له‌وه‌ڵامدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، كه هه‌رێم 11 ملیار دۆلار زیانی به عێراق گه‌یاندووه، بۆیه ئێمه‌ش ئه‌و پاره‌یه‌مان نه‌ناردووه‌و ئه‌و كاره‌شم به پێی یاسا كردووه”.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، د.خه‌یروڵا، باسی چۆنێتی رازیبوونی مالیكی ده‌كات، له‌سه‌ر ناردنی پاره‌ی موچه‌ی مانگی 2ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ڵێ: “دوای گفتوگۆیه‌كی زۆرمان له‌ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوای ئه‌وه‌مان كرد، پاره‌ی موچه‌ی مانگی دوو ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت، به‌ڵام مالیكی و وه‌زیری نه‌وت و وه‌زیری دارایی دژی ئه‌وه‌بوون و پێیان راگه‌یاندین تا كێشه‌كان نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر نه‌كرێ پاره‌ی هه‌رێم نانێرین”.
د. خه‌یروڵا، ده‌شڵێ: ئه‌وان سوربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی موچه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان نه‌نێرن، به‌ڵام من و وه‌زیری ته‌ندروستی دوای مالیكی كه‌وتین و وازمان لێنه‌هێنا نا به‌ڵێنی ناردنی موچه‌ی مانگی دوومان لێوه‌رگرت”.
له باره‌ی سه‌رچاوه‌ی كێشه‌ی نه‌ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، وتی: “له‌سه‌ر رێكنه‌كه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدایه له‌سه‌ر كێشه‌ی نه‌وت”.
هه‌روه‌ها له باره‌ی ئاینده‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداوه، د. خه‌یروڵا وتی: “كێشه‌كان زۆر ئاڵۆز بووه و به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت، كێشه‌كانیش له ئێستادا چاره‌سه‌ركردنی زۆر ئاسان نییه”.