عێراق سزای لەسێدارەدانی بۆ سێ هاوڵاتی فەرەنسی دەردەکات

0

نوچەنێت-فڕانس پرێس

بەرپرسێکی دەزگای دادوەری عێراق دەڵێت، ئەم وڵاتە سزای لە سێدارەدرانی سێ هاوڵاتی فەرەنسی دەرکردووە، کە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە داعش دادگایی کراون.

ئەم بەرپرسەی دەزگای دادوەری عێراق، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٦ی مەی گوتی :دادگای تاوانە تیرۆریتسیەکان لە ناوچەی کرخ لە بەشی رۆژئاوای شاری بەغدا، بە بڕیارێک سزای لە سێدارەدانی ئەم سێ هاوڵاتیە فەرەنسییە دەرکردووە، کە لە ریزەکانی داعش ئەندام بوونە.

کوین گونو ٣٢ ساڵە، لێئۆنار لوپز ٣٢ ساڵە و سەلیم مەعشۆ ٤١ ساڵە، کە پێشتر لە لایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات لە سەر خاکی سوریا دەستگیر کراون و لە مانگی فێبریوەری ڕابردوو وێڕای ٩ هاوڵاتی دیکەی فەرەنسا، دەستگیر و رادەستی عێراق کران.

وەزیری دادی فەرەنسا دەڵێت “لە ئەگەری دەرکردنی حوکمی لە سێدارەدان، بێ دەنگ نابن و دەستوەردان دەکەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com