عەبدوڵاوەرتێ: نێچیرڤان بارزانی کەسایەتییەکی کراوە و دبلۆماسیییە

0

نوچەنێت-تایبەت

نێچیرڤان بارزانی، تەنیا کاندیدە بۆ سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان. ئەزمونێکی باشی لە پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان ھەیە. ئایا چوارساڵی سەرۆکایەتی ئەو لەم پۆستە چۆن دەبێت؟ ئایا وەک ئەوەی دۆخی کوردستان پێویستی پێیەتی ئەزمونی رابردووی وا دەکات گەشبین بن پێی؟ ئەزمونی حکومەتداری و دیپلۆماسیەتی ئەو تاچەند یارمەتیدەری سەرکەوتنی دەبێ؟                                                                                                              

دکتۆر عەبدوڵا وەرتی، ئەندامی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، لەدیمانەیەکی تایبەت بە نوچەنێت، لەبارەی کاندیدکردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەڵێت”کاک نێچیرڤان بارزانی، وەک کەسایەتییەکی سیاسی کە ماوەی چەندین ساڵە لە فەرمانڕەوایەتی هەرێمی کوردستانە ئێستاش کاندیدە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی هەرێم، ئێمە هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین و ئومێددەکەین لە ماوەی حکومڕانی بەڕێزیان، بتوانێت بەشێوەیەک حکومڕانی بکات، کە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و بەیەک چاو سەیری هاوڵاتیان و هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان بکات، ببێتە زامنی کۆتایی هێنان بە ئاریشە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان، لەناوخۆی هەرێم و هەم لەگەڵ بەغدا و دراوسێیەکانیش”.                                                                                                              

بەرپرسەکەی بزووتنەوەی ئیسلامی رایوایە،نێچیرڤان بارزانی ئەزمونێکی هەیە لە بەڕێوە بردنی حکومڕانی لەهەرێمی کوردستان، هەروەها لەگەڵ دراوسێکان، وڵاتانی زلهێز و هاوپەیمانان، لەگەڵ بەغدا لەگەڵ هێزولایەنەسیاسییەکان”ئەوەندەی ئێمە لەڕابردوو تێبینیمان کردووە ئەو کەسایەتییەکی کراوە و دیبلۆماسیییە، بەڵام ئەوەش پێویستی بەهاوکاری و هەماهەنگی هێزەسیاسییەکان هەیە. بەتایبەتی ئەوانەی لەگەڵیدا حکومەت پێکدەهێنن و بەشداری لەکابینەی نوێی حكومەتی هەرێم دەکەن”.                                                                                                                                                  

عەبدوڵڵا وەرتی، هەروەها دەڵێت”جگە لە هاوکاری و هەماهەنگی هێزەسیاسییەکان، ئەو پێویستی بە هاوڵاتیان و ڕێکراوەکانیش دەبێت، چونکە پڕۆسەی حكومڕانی کردن پڕۆسەیەکی زۆر ئاڵۆز و موعەقەدە، هیوادارین کاک نێچیرڤان، لەماوەی سەرۆکایەتی کردنی هەرێمی کوردستاندا بتوانێت سود وەربگرێت لەو کەسانەی کە ئەزمونیان هەیە لە بەڕێوەبردن و بواری ئابووری و سیاسی و دبلۆماسی”.                                                                                          

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com