له‌سه‌ر دۆسێیه‌کی کاوه گه‌رمیانی مه‌حمود سه‌نگاوی بانگهێشتی دادگا ده‌كرێت
مانگی داهاتو دادگای كه‌تنی كه‌لار مه‌حمود سه‌نگاوی بانگهێشت ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی پێشتر له‌كاوه گه‌رمیانی رۆژنامه‌نوسی كردوه‌و ده‌نگه‌كه‌ی تۆماركراوه.
دادوه‌ر حسێن محێدین له‌دادگای كه‌تنی كه‌لار به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه “له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی مه‌حمود سه‌نگاوی به‌ته‌له‌فون له‌كاوه گه‌رمیانی كردوه، له21/1/2014دا بۆ دادگا بانگده‌كرێت”.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و دۆسیه‌یه پێشتر له‌لای دادوه‌رێكی تر بو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و دادوه‌ره ئاماده نه‌بوه، ئه‌و كه‌یسه ببینێ، دۆسیه‌كه چۆته لای ئه‌و، دادوه‌ری ناوبراو وتی “هه‌رچه‌نده من دادوه‌ری به‌راییم، به‌ڵام به‌سیفه‌تی دادوه‌ری كه‌تن، له 21/1/2014 ئه‌و كه‌یسه ده‌بینم”.
له‌باره‌ی ئامادهبونو نه‌بونی سكاڵاكهرو سكاڵالێكراو، كه له‌ئێستادا سكاڵاكه‌ر له‌ژیاندا نه‌ماوه، ئه‌و وتی “من كه به‌سیفه‌تی دادوه‌ر ئه‌و مه‌له‌فه ده‌بینم، نازانم كه‌سێكیان له‌ژیاندا نه‌ماوه، تا به‌یان وهفاتێك دێته ناو مه‌له‌فه‌كه‌وه، ئێمه له‌كاری خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین”.
5ی ئه‌م مانگه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڕه‌كی سه‌ركه‌وتنی قه‌زای كه‌لار ده‌ستڕێژی گوله‌یان له‌كاوه گه‌رمیانی، په‌یامنێری ئاوێنه‌و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ڕایه‌ڵ، كرد‌و تێرۆیانكرد. له‌ئێستاشدا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه چه‌ند تۆمه‌تبارێك دهستگیركراونو له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.
له‌لایه‌كی تره‌وه، برای بكوژه‌كه‌ی كاوه گه‌رمیانی “عومه‌ر حسێن” به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه “ئه‌گه‌ر براكه‌م خۆی وتبێتی كاوه‌م كوشتوه، هه‌قه ئه‌وه‌ش بڵێت كه كێ ئه‌و كاره‌ی پێكردوه، چونكه تا ئێستاش ئێمه نازانین سه‌ربه‌خۆ ئه‌و كاره‌ی كردوه یاخود كه‌سی تر پێیكردوه”.