سۆران سێوکانی: یەک لە خەسڵەتە دیارەکانی نێچیرڤان بارزانی، سنگ فراوانییەتی بەرامبەر رەخنە

0

نوچەنێت: تایبەت

نێچیرڤان بارزانی، تەنیا کاندیدە بۆ سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان. ئەزمونێکی باشی لە پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان ھەیە. ئایا چوارساڵی سەرۆکایەتی ئەو لەم پۆستە چۆن دەبێت؟ ئایا وەک ئەوەی دۆخی کوردستان پێویستی پێیەتی ئەزمونی رابردووی وا دەکات گەشبین بن پێی؟ ئەزمونی حکومەتداری و دیپلۆماسیەتی ئەو تاچەند یارمەتیدەری سەرکەوتنی دەبێ؟

سۆران سێوکانی، چاودێری سیاسی و توێژەر لە بواری ئیسلامی سیاسی، سەبارەت بە کاندیدکردنی نێچیرڤان بارزانی, بۆ پۆسەرۆکی هەرێم دەڵێت “نێچیرڤان بارزانی، کەسایەتییەکی پراگماتیك و خاوەن ئەزموونێکی دوورودرێژە لەبحکومەتداری و چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ناوە و دەرەوەدا، ئەو لە ماوەی حکومەتداریدا سەلماندویەتی، کە کەسێتییەکی کۆکەرەوەیە و دەتوانێت ‌هەموو شەبەنگەکان لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە و مامەڵەیان لەگەڵدا بکات”.

بەرای ئەم کەسایەتییە، بارزانی یەک لە خەسڵەتە دیارەکانی “قبوڵکردنی رەخنەیە”، وەك لە هەندێک وەزیری غەیرە پارتی بیستوومە، ئەو پیاوە سنگی گەلێک فراوانە بۆ ڕەخنە و بە زەردەخەنەوە وەڵامی ڕەخنەگرانی دەداتەوە و سنگ فراوانە لە ئاست بەرامەبەرەکانیدا؛ ئەوەش وا دەکات بتوانێت بە فراوانی مامەڵە بکات لەگەڵ هەموواندا. بۆیە لەو باوەڕەدام نەك هەر لەسەر ئاستی ناوخۆ، بەڵکو لەسەر ئاستی دەرەکیش بتوانێت کاری باش و گەورە بکات، ئەڵبەتە ئەو ڕێگرییانەش، کە لەبەردەمیدان، چ ناوخۆ و چ دەرەکی کەم نین، بەڵام پێم وایە، بتوانێت مامەڵەیەکی واقیعیانە لە گەڵ ڕێگریەکانیشدا بکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com