نەوژین سۆران: نێچیرڤان بارزانی سەرۆکێکی لێهاتوو-و دووربینە

0

نوچەنێت: تایبەت

نێچیرڤان بارزانی، تەنیا کاندیدە بۆ سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان. ئەزمونێکی باشی لە پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان ھەیە. ئایا چوارساڵی سەرۆکایەتی ئەو لەم پۆستە چۆن دەبێت؟ ئایا وەک ئەوەی دۆخی کوردستان پێویستی پێیەتی ئەزمونی رابردووی وا دەکات گەشبین بن پێی؟ ئەزمونی حکومەتداری و دیپلۆماسیەتی ئەو تاچەند یارمەتیدەری سەرکەوتنی دەبێ؟

شاعیری لاو نەوژین سۆران دەڵێت”ئەزموون تاقیکردنەوەیەکە بە بەرکەوتن بەدەست دێت. نێچیرڤان بارزانی، بە بەرکەوتنی چەند ساڵەی سەرۆکایەتی حکومەت بە پلەی نایاب ئەنجامی تاقیکردنەوە و ئەزموونی خۆی بەیانکردووە، بۆ بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و بەدەستهێنانی دیموکراسی ڕاستەقینە و سەرۆکایەتی هەرێم دەتوانین بڵێین بەرکەوتنێکی زۆرباش دەبێت “.

نەوژین سۆران، هاوکات بارزانی بە باشترین پاڵێوراو بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم دەزانێت”ڕابردووی نێچیرڤان بارزانی، لە سیاسەت کردن و گفتوگۆ و گرنگیدان بە پەیوەندیە ناوخۆی و نێودەوڵەتییەکان و بەڕێوەبردن و سەرۆکایەتی ئەنجومەن، گەواهی دەرێکی ڕوونە کە باشترین پاڵێوراو و سەرۆکێکی بە ئەزموون و دووربین و وردبینێکی لێهاتوو و شارەزا دەبێت، بۆ چوار ساڵی داهاتووی هەرێمی کوردستان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com