هه‌ڵپه‌ی مالكی بۆ ویلایه‌تی سێیه‌م
سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق نوری مالكی بۆ تاران، گومانێكی زۆری له‌ناوه‌نده سیاسییه‌كان دروستكردووه كه مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانیی ئێرانه بۆ كاندیدكردنه‌وه‌ی بۆ جاری سێیه‌م بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران. ئه‌گه‌رچی ئێرانییه‌كان‌و ده‌وڵه‌تی یاسا نكوڵییان له‌وه كردووه كه ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه بابه‌تێكی وای تێدا بێ، به‌ڵام لایه‌نه عیراقییه‌كان، به‌تایبه‌تی سه‌درییه‌كان‌و سوننه‌كان، هێشتا گومانیان له‌ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه.
مالكی ده‌زانێ زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان پێیان خۆش نییه بۆ جاری سێیه‌م خۆی كاندید بكاته‌وه. تائێستا هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ربه‌ستكردنی مالكی شكستیان هێناوه، له‌وانه هه‌وڵه‌كه‌ی ساڵی 2012ی هاوپه‌یمانی كوردستانی‌و لیستی عیراقیه‌و سه‌درییه‌كان كه كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ولێرو نه‌جه‌فی لێكه‌وته‌وه‌و هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ رێگرتن له‌جاری سێیه‌می ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆك وه‌زیران.
سه‌ره‌ڕای ده‌ربازبوونی مالكی له‌هه‌وڵی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌و سه‌رنه‌گرتنی دروستكردنی به‌ربه‌ست به‌پێی یاسا بۆ خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی بۆ جاری سێیه‌م، به‌ڵام ره‌وشی له‌م باره‌یه‌وه له‌قه. له‌ناو شیعه‌كاندا سه‌درییه‌كان به‌پله‌ی یه‌كه‌م‌و ئه‌نجومه‌نی باڵا به‌پله‌ی دووه‌م دژی كاندیدكردنه‌وه‌ی مالكی-ین‌و له‌هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه خودی مه‌رجه‌عی گه‌وره‌ی شیعه‌كان، به‌ڕێز سیستانی، پێی باش نییه مالكی بۆ جاری سێیه‌م خۆی كاندید بكاته‌وه. ئه‌مه‌ش له‌لێدوانێكیدا ده‌رده‌كه‌وێ كه تێیدا وتویه‌تی «كاتی رۆیشتنی به‌شار ئه‌سه‌دو نوری مالكی هاتووه».
له‌ساڵانی رابردوودا مالكی وا راهاتبوو لافی ئه‌وه لێ‌بدا كه پشتگیریی ئێران‌و ئه‌مریكای مسۆگه‌ره‌و ئه‌و توانیویه‌تی هاوسه‌نگیی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌م له‌گه‌ڵ ئێران‌دا راگرێ هه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا. به‌ڵام، ئێستا، پاش رێككه‌وتنی ئه‌م دواییه‌ی ئێران‌و گرووپی 5+1 سه‌باره‌ت به‌فایله ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، ئێرانییه‌كان‌و ئه‌مریكییه‌كان له‌مه‌سه‌له‌ی دیاریكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتری ده‌ستكراوه‌ترن‌و پێویستیان به‌لایه‌نی سێیه‌م نییه. ئه‌مه‌ش شتێكه له‌قازانجی مالكیدا نییه.
له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، پێده‌چێ شیعه‌كان به‌سێ لیست به‌شداری بكه‌ن. ئه‌مه‌ش هه‌وڵی مالكی بۆ گه‌یشتن به‌كورسیی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ جاری سێیه‌م قورس‌تر ده‌كا. تاكه چانسی بۆ رازیبوونی شیعه‌كان به‌كاندیدكردنه‌وه‌ی له‌وه‌دایه كه ده‌نگێكی زۆرتر له‌سه‌رجه‌می ده‌نگی به‌ده‌ستهاتووی دوو لیسته‌كه‌ی تر به‌ده‌ست بێنێ. به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ش جاری سێیه‌می بۆ ده‌سته‌به‌ر ناكا، ئه‌گه‌ر دوو لیسته‌كه‌ی تر له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌لیستی كوردستانی‌و گه‌وره‌ترین لیستی سوننه‌كانی ئوسامه نوجێفی یه‌كبگرنه‌وه‌و له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا گه‌وره‌ترین لیست پێك‌بێنن.
ئه‌مه به‌م مانایه دێ كه ئه‌گه‌ری په‌یدابوونی نه‌خشه‌یه‌كی سیاسیی تازه پاش هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه‌و له‌م نه‌خشه‌یه‌دا ده‌شێ دوو رابه‌ری سیاسیی عیراق كه نوری مالكی‌و ئه‌یاد عه‌للاوین، پێگه‌ی جارانیان له‌ده‌ستبده‌ن‌و له‌جێی ئه‌وان رابه‌ری دیكه سه‌ر ده‌ربێنێ. به‌ڵام ئه‌م سیناریۆیه به‌نده به‌دڵنیابوونی شیعه له‌مسۆگه‌ركردنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران‌و یه‌كلابوونه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌نێوان كورد‌و سوننه‌دا. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌لومه‌رجێكی تازه له‌عیراقدا به‌دی دێنێ كه له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی پێشوودا زۆر جیاواز ده‌بێ‌و تێیدا ئه‌جێندا سیاسییه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ فاكته‌ری تازه‌دا ده‌كه‌ن.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
له (كوردستانی نوێ)وه