حەمید رەسوڵ: چوارساڵی سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، قۆناغێکی جیاواز دەبێت

0

نوچەنێت: تایبەت

نێچیرڤان بارزانی، تەنیا کاندیدە بۆ سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان. ئەزمونێکی باشی لە پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان ھەیە. ئایا چوارساڵی سەرۆکایەتی ئەو لەم پۆستە چۆن دەبێت؟ ئایا وەک ئەوەی دۆخی کوردستان پێویستی پێیەتی ئەزمونی رابردووی وا دەکات گەشبین بن پێی؟ ئەزمونی حکومەتداری و دیپلۆماسیەتی ئەو تاچەند یارمەتیدەری سەرکەوتنی دەبێ؟

شاعیری بەناوبانگی دەڤەری پشدەر ۆەمید رەسوڵ دەڵێت” چوار ساڵی سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، قۆناغێکی نوێ دەبێ بە ئاراستەی باشتر لە ساڵانی ڕابردوو، هۆکارەکانی ئەو باشتر بوونەش دیارن. بوونی پەیوەندی، یەکێکە لە سەرچاوەکانی پتەوبوونی پێگە و دەسەڵات، نێچیرڤان بارزانی ڕایەڵەی پەیوەندییەکانی تۆکمەن، دەتوانم بڵێم : خۆی کەسایەتییەکی کاریزمایە بۆیە کارەکانی لە ڕابردوودا، پێمان دەڵێ، ئەو گەورە ترە لەو کێشانەی دێنە سەر ڕێگای.. دیارە هیچ کارێک بەبێ گرفت تێناپەڕێ، بەتایبەتی پۆستێکی لەو شێوە، لەنێو ئەو ژینگە سیاسییەی کە خۆمان باشتر لە کەسانی تر ئاشناین پێی… گەشبینیم هۆکار گەلێکی هەیە، یەکەم/ پۆستی سەرۆکی حکومەت، لەدەست کەسێکدایە، بڕوای بە چاکسازی و بوونی کوردستانێکی بەهێزە. دووەم/ پارتییەکان و هاوپەیمان و نزیکەکانی پارتی، ئیلتیزام بە تەواوی بڕیار و ڕاسپاردەکانی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتەوە دەکەن، بۆیە هێزەکانی تریش ناچارن هەمان ئیلتیزام بکەن، پارتی بە دیاریکردنی دوو کاراکتەری هەرە بەهێز پێمان دەڵێ کوردستانێکی بەهێزم گەرەکە. سێیەم/ ئارامبوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە نێوخۆدا و هاتنە سەر خەتی هێزی یەکەمی ئۆپۆزسیۆن بۆ ناو حکومەت، واتا ئەزموونی ڕابردوو تێپەڕی، دەبێ ئۆپۆزسیۆنی ئەوجارە، دوور بێ لە توندوو تیژی، چونکە دەرکەوت لایەنگرانی تووند و تیژی زۆر کەمترن لەوانەی دڵیان بۆ ئارامی لێدەدات. چوارەم/ تێگەیشتنێکی باشتر لە بەغدا هەیە بەرامبەر کێشەکانی کوردستان لەگەڵ بەغدا، بەتایبەتی میانڕەوی سەرۆک وەزیرانی عێراق ، کە توانیویەتی تا ئێرە سوود لە هەڵەو تووند ڕەوی کەسانی پێش خۆی وەرگرێ. شەش/ ئاسایی بوونەوەی دۆخی دارایی و وەجوڵە کەوتنەوەی دەستی ئاوەدانی ئاماژەن بۆ قۆناغێکی نوێ و کرانەوەیەکی باشتر حەوت/ بڕیار و یاساکانی نێو پەرلەمانی کوردستان، ئاسانتر دەچنە خزمەت بوونی کوردستانێکی بەهێز.. ئاشکرایە کوردستانێکی بەهێز بە بێ بوونی پەرلەمانێکی چالاک و حکومەتێکی یەکگرتوو … بوونی مەحاڵە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com