نوچەنێت
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، لە پەیامێکدا پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هید عەمید ئەسكەندەر رەشید گەردی، فەرماندەی لیوای سێی كۆماندۆی زێرەڤانی كرد.
عه‌مید ئه‌سكه‌نده‌ر ره‌شید، فەرماندەی لیوای سێی كۆماندۆی زێرەڤانی، لە کاتی مەشقی سەربازیدا و بەهۆی تەقینەوەی گولـلە هاوەنێک لەگەڵ دوو پێشمەرگەی زێرەڤانی برینداربوون، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەیەکی ئوردن گیانی لەدەستدا. ئەمڕۆ تەرمەکەی لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان و لە گوندی گرد عارەب بەخاکسپێردرا.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە “له‌ده‌ستدانى پێشمه‌رگه‌یه‌كى قاره‌مان و ئازاى وه‌ك عه‌مید ئه‌سكه‌نده‌ر، خه‌ساره‌تێكه به ئاسانى پڕ نابێته‌وه، یادى ئه‌و له‌نێو پێشمه‌رگه و هاوخه‌باتان و هه‌مووماندا بۆ هه‌میشه به زیندوویى ده‌مێنێته‌وه”.
ده‌قی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
شه‌هیدبوونى پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان عەمید ئەسكەندەر رەشید گەردی فەرماندەی لیوای سێی كۆماندۆی زێرەڤانی له كاتى راپه‌ڕاندنى ئه‌ركى پێشمه‌رگایه‌تیدا نیگه‌ران و خه‌مبارى كردم
پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده، كه‌سوكار، دۆست و هه‌ڤاڵانى ده‌كه‌م. له دڵه‌وه هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له‌ده‌ستدانى پێشمه‌رگه‌یه‌كى قاره‌مان و ئازاى وه‌ك عه‌مید ئه‌سكه‌نده‌ر، خه‌ساره‌تێكه به ئاسانى پڕنابێته‌وه. یادى ئه‌و له‌نێو پێشمه‌رگه و هاوخه‌باتان و هه‌مووماندا بۆ هه‌میشه بەزیندوویى ده‌مێنێته‌وه.
خواى مه‌زن بە به‌هه‌شتى خۆى شادبكات و دڵنه‌وایى و سه‌بووریى هه‌موولایه‌ك بداته‌وه.
نێچیرڤان بارزانىسه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ١٣-٥-٢٠١٩