فەرحان جەوهەر: نێچیرڤان بارزانی کەسایەتییەکی سیاسی بەئەزموونە

0

نوچەنێت-تایبەت

نێچیرڤان بارزانی تەنیا کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان. ئەزمونێکی باشی لە پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان ھەیە. ئایا چوارساڵی سەرۆکایەتی ئەو لەم پۆستە چۆن دەبێت؟ ئایا وەک ئەوەی دۆخی کوردستان پێویستی پێیەتی، ئەزمونی رابردووی وا دەکات گەشبین بین پێی. ئەزمونی حکومەتداری و دیپلۆماسیەتی ئەو تاچەند یارمەتیدەری سەرکەوتنی دەبێ؟

فەرحان جەوهەر، پەرلەرمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، پێیوایە نێچیرڤان بارزانی کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم، سەرکەوتوو دەبێت”بەو پێیەی، کە ئەزموونێکی زۆرباشی کۆکردووەتەوە لە حکومڕانی هەرێمی کوردستان، هەروەها کەسایەتییەکی سیاسی و دیپلۆماسی گەورەی هەیە لەهەرێم، بۆیە پێموایە، کە دەتوانێت سەرکەوتنێکی باش بەدەست بهێنێت لەو پۆستەدا”.

فەرحان جەوهەر، دەڵێت “پێویستە لایەنە سیاسییەکانی هەرێم هاوکاربن لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی بتوانێت کارەکانی بەسەرکەتوویی ئەنجامبدات، چونکە هیچ کەسێک بەتەنها هەموو شتێکی پێناکرێت، دەبێت هەمووان هاوکاربن لەگەڵ سەرۆکی هەرێم دەسەڵاتەکان پێکەوە، بە دەسەڵاتی جێبەجێکاری و یاسادانانەوە. ئێمە چاوەڕێی ئەوەین دوای پێکهێنانی حکومەت بە بەشداری هەردوولایەنی سەرەکی یەکێتی و گۆڕان، پابەندی ئەو ڕێککەوتنەبن، کە کراوە بۆ سەرکەوتنی چوار ساڵی حکومڕانی کردن لە هەرێمی کوردستان بە هەموو جومگەکانییەوە”.                                             

سەبارەت بە باشترکردنی پەیوەندی هەرێم، دەڵێت “لەئێستادا پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەموو لایەنە دەرەکییەکان لەئاستێکی باشدایە، بەتایبەتی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەیی. لەو بڕوایەشدام، کە دوای دەستبەکاربوونی ئەو وەک سەرۆکی هەرێم پەیوەندیییەکان باشتریش دەبن”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com